تەقینەوەی خومپارەیەک لەناو شاری سنە، دوو کرێکاری کردە قوربانی
16:23 - 26 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقینەوەی گولـلەی خومپارەیەکی نەتەقیوو لە ناو شاری سنەدا، بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە کە لە پڕۆژەیەکی بیناسازیدا سەرقاڵی کار کردن بوون، لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللـە خومپارەیەکدا تووشی برینداری بوون.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە، ناوی ئەو دوو کرێکارە کوردەی ئیبراهیم لوتفی و حەمید پەساوەند راگەیاندووە، کە چەند رۆژ پێش ئێستا تووشی ئەو رووداوە هاتوون.
دەگوترێت، ئە وگولـلە خومپارەیە بەهۆی بەرکەوتنی قوڵینگی ئە وکریکارانە تەقیوەتەوە، کە بەوهۆیەوە ئەو دوو کرێکارە بە سووکی بریندار بوون.
بە وتەی هاووڵاتییانی شاری سنە، ئەو خۆمپارەیە یەکێک لەو چەکانەیە، کە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا شاری سنەی خۆمپارە باران پێکرد، کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە ١٥٠٠ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد گیانیان لەدەست دا، کە بە \"شەڕی ٢٦ رۆژە و نەورۆزی خوێناویی سنە\" ناوبانگی دەرکردووە.