تەقینەوەكانی حەلەب لە سووریە كوژران و بریندار بوونی نزیك بە 150 كەسی لێكەوتەوە

21:07 - 12 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دووەمین شاری گەورەی سووریە شایەتی زنجیرە تەقینەوەیەك بوو و تێیدا 50 كەس كوژران و 100 كەسی دیكەش بریندار بوون.

هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردەوە، ئەو تەقینەوانە هاوكاتە لەگەڵ چوونی نزیك بە 30 هەزار لە هێزە نیزامییەكانی حكوومەت بۆ شاری حەلەب.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، زۆربەی كووژراوەكان لە هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی سووریەن.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی كردەوە، سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 12‌ی رەزبەر چوار تەقینەوە لە شوێنە جیاجیاكانی شاری حەلەب رووی دا و زۆربەی كوژراوەكان لە هێزە نیزامییەكانن.

ئەو ناوەندەی مافی مرۆڤ ئاشكراشی كرد، نزیك بە 30 هەزار نیزامی رێكەوتی 11‌ی رەزبەر بەمەبەستی شەڕ لەگەڵ ئەرتشی ئازادی سووریە چوونەتە ئەو شارە.