تەزووی کارەبا گیانی کرێکارێکی سنەی ئەستاند

14:52 - 18 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سنە، بە هۆی تەزووی کارەبا، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارێکی کورد بە ناوی \"جەلال زاهیدی\" خەڵکی شاری سنە، لە کاتی کارکردن، تووشی تەزووی کارەبا هات.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردن لە گەڕەکێکی نایسەری شاری سنە، لە کاتی هەڵواستینی بنێری دوکانێک، تووشی تەزووی کارەبا هات و ڕەوانە نەخۆشخانە کرا.

ئەو کرێکارە کوردە، پاش مانەوەی یەک حەوتوو لە نەخۆشخانەی شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممە، گیانی لە دەست دا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەممە، کرێکارێکی کورد خەڵکی گوندی \"توارملا\"ی شاری سنە، بە ناوی \"محەممەد مەلایی\" تەمەن ١٩ ساڵ، لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کاربوو.