تەرمی ژنێک بە سووتاوی دۆزرایەوە

21:01 - 17 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: تەرمی ژنێک بە سووتاوی لە دەورووبەری یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد بە سووتاوی دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، تەرمی ژنێک بە سووتاوی لە نزیک گوندی \"بادام\" سەر بە شاری مەهاباد دۆزرایەوە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی پلەی سووتاوییەکەیەوە نەناسراوتەوە و بۆ ناسینەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومینی شاری مەهاباد کراوە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان باس لە ئەگەری سووتانی ئەو ژنە بە هۆی بێنزینەوە دەکەن.

هەتا ئێستا هۆکاری سووتاندنی جەستەی ئەو ژنە ناڕوونە و گومانی ئەوە دەکرێت بە هۆی کێشەی نامووسیەوە بێت.

زۆربەی بنەماڵەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە کێشەیەکی بنەماڵەیی دەزانن و بۆ پاراستنی ئابڕوویان، ناوێرن ئەو ڕووداوە میدیایی بکەن.