تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی، لە تانکێری ئاودا دۆزرایەوە
15:59 - 12 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی بێ ماڵ و حاڵ لە شاری خۆی، کە بۆ مانەوە پەنای بردبووە بەر تانکێرێکی ئاو، تەرمەکەی بە خنکاوی لەئانکێری ئاوەکەدا دۆزرایەوە.
هەواڵدەریی فارس لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، لە تەنیشت جادەی بوولاماجی شاری خۆی، لە تانکێرێکی ئاوی خورادنەوەدا، تەرمی پێاوێکی پێلەتەمەن دۆزرایەوە.
دەوترێ، ئەو هاووڵاتییە هەژارە، لەو تانکێرە وەکوو شوێنی حەوانەوە کەڵکی وەرگرتووە و لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکەیدا، ماوەیەکی زۆر بە سەر مردنی ئەو هاووڵاتییەدا تێپەڕیبوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.
دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە نێو تانکێری ئاوی خواردنەوە و کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ئەو تانکێرە بۆ خواردنەوە، نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروست کردوە.
هەتاکوو ئێستا ئاماریکی فەرمی لە ئێران لە سەر ئەو کەسانەی کە شوێنی حەوانەوە و سەر پەنایەکیان بۆ خەوتن و مانەوە نیە لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتیی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.