تەرمی شۆفیرێکی کوردی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە
13:31 - 13 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: شۆفیری ماشێنێکی نەوتکێشی خەڵکی ئێران بە هۆی گازی ناو مەخزەنی نەوتەکەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا شۆفیرێکی کوردی خەڵکی کرماشان پاش ئەوەیکە لە هەرێمی کوردستان بەرەو ئێران دەگەڕایەوە لە کاتێکدا کە ویستبووی مەخزەنی نەوتەکەی خاوێن بکاتەوە بە هۆی گازی ناو مەخزەنەکە دەخنکێت و گیانی لە دەست ئەدات.
ناوی ئەو هاووڵاتیە کوردە \" عەبدوڵڵا ناسر تیکابی\" و تەمەن ٤٧ ساڵ، کوڕی \"ئەمانوڵڵا\" و خەڵکی قەسری شیرینی سەربە پارێزگای کرماشان راگەیەندراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند: تەرمی ئەو شۆفیرە کوردە ماوەی ١ حەفتە بووە کە لە ناو مەخزەنی ئەو ماشینەدا بووە و دوێنێ لەلایەن یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە.