تەرمی كاسبكارێكی كورد پاش 3 رۆژ درایەوە بە بنەماڵەكەی
14:19 - 3 بەفرانبار 2711
كوردپا: دوای دەستڕێژی راستەوخۆ و كوژرانی كاسبكارێكی كورد لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانهوە لە دەوروبەری بۆكان، پاش 3 رۆژ لەژێر گوشاری ئەمنیەتیدا تەرمەكەیان رادەستی بنەماڵەكەی كردەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە بۆكان، دوای ئەوەی كە ئاوات رەحیمی كوڕی محەممەد كاسبكاری خەڵكی مەهاباد لەسەر جادی سەقز- بۆكان لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە تەقەی لێكرا و كوژرا، بنەماڵەكەی هیچ زانیارییەكیان لە تەرمی كوڕەكەیان نەبووە.
بە وتەی شایەتحاڵان دواتر بنەماڵەكەی ئاگادار دەكرێنەوە كە تەرمی ئاوات لە پزیشك قانوونیی شاری \"ورمێ\"یە و ئێوارە درەنگانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 1ی بەفرانبار بە چاوەدێری توندی ئەمنیەتی و لە ترسی ئیعترازی خەڵك بە كوشتنی ئەو كاسبكارە كوردە، تەرمەكەی رادەستی بنەماڵەكەی لە شاری مەهاباد دەكەنەوە.
ئاوات رەحیمی تەمەن 21 ساڵ و خاوەن ژن و منداڵ بووە و بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەكەی لە شارەكانی كوردستان بە ماشین سەرقاڵی كاسبی بووە و پیشەی پڕ مەترسیی قاچاخیی هەڵبژارد كە شەوی 28ی سەرماوەز بەهۆی دەستڕیژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەسەر جادەی بۆكان - سەقز گیانی لێئەستێنرا.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا هەتا ئێستا دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شۆفێران لەسەر جادەی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، بۆتە هۆی كوژران و بریندار بوونی 7 هاووڵاتیی كورد كە لەو رێژەیە 3 كەسیان كوژراون و 4ی دیكەشیان بریندار بوون.