تێكەڵ كردنی زیندانیانی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ بۆتە هۆی ناڕەزایەتییان
13:47 - 28 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زیندانی \"ورمێ\"وە ئاشكرای كرد لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە ٣٥ زیندانیی مادە هۆشبەرەكان تێكەڵ بە بەندی زیندانیانی سیاسی كراون و ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی زیندانیانی سیاسی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر بە بڕیاری لێپرسراوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ 35 زیندانیی مادە هۆشبەرەكان براونەتە ناو بەندی زیندانیانی سیاسی و ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی ئەو زیندانییانە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زیندانی ناوەندیی \"ورمێ\"یەوە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاند: زیندانیانی سیاسی لە نامەیەكدا بۆ دادستانی ورمێ ناڕەزایەتیی خۆیان بەو كارە دەربڕیوە و رایانگەیاندووە كە ئەگەر ئەو زیندانییانە نەبرێنەوە شوێنی خۆیان، لە رۆژانی داهاتوودا دەست دەدەنە مانگرتن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە بەشێك لەو ٣٥ زیندانیە كە براونەتە بەندی زیندانیانی سیاسییەوە، بەهۆی \"تاوانی تایبەت\" (جرائم عمومی)ەوە دەستبەسەرن و بەشێكی دیكەشیان هەڵگری نەخۆشیی جۆراوجۆرن و ئەمەش بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێی زیندانییان.