تێکواندۆکارێکی ئیلامیی پلەی یەکەمی وڵاتی مالێزی بە دەست هێنا

14:49 - 21 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد، خەڵکی شاری ئیلام لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی تێکواندۆ لە وڵاتی ماڵێزی، میداڵی زێڕی ئەو کێىڕکێیە بۆ خۆ مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، وەرزشوانێکی کورد، خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی\" جابر یاسمی\" توانی بە شکست دانی ڕکەبەرەکانی لە کێبڕکێی تێکواندۆ لە وڵاتی ماڵێزی میداڵی زێری ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی دەستبەبەر بکات.

ئەم کێبڕکێی نێونەتەوەیی تێکواندۆە، بە بەشداری ٥٠٠ وەرزشوان لە ٥٠ وڵاتی جیهان لە وڵاتی ماڵێزی بەڕێوە چوو.

ئەو وەرزشوانە کوردە سەرەڕای بە دەستهێنانی پلەی یەکەم وەکوو ئەستێرەی \"تێکنیک\" لە لایەن لێژنەی داوەرانی ئەو کێبڕکێیە نێونەتەوەییە دەستنیشان کرا.

جابر یاسمی لە چوارچێوەی تیمی میللی ئێران بەشداری لەو کێبڕکێیە کردبوو و یەکەم کەس بوو لەو تیمە کە میداڵی زێر بەدەست بێنێت.