تێکدانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز)ی سنە لەلایەن ‌هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان

11:55 - 2 خاکەلێوه 2722

هێزە نیزامیی و ئینتزامییەکان، کە بڕیاڕ بووه جەژنی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز) لە ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە لە سنە بەڕێوە بچێت، بە هێرشکردنە سەر بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمە و هەروەها سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی  ئەو جەژنەیان دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ڕێورەسمە، بەپێی بەرنامەی دیارکراو لەلایەن سێ ناوەندی خەڵکییەوە (چالاکانی ژینگەیی، مەدەنیی و شاخەوانی)، بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هێڕشی هێزە نیزامی و ئینتزامییە، ئەو ڕێوڕەسمەیان لە فەزاییەکی سارد و سڕ و دوور لە هەر چەشنە، شایی و خۆشییەک بەڕێوە چوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو ئەو ڕێوڕەسمە لەلایەن ناوەندە قەزایی و ئەمنییەتییەکانەوە موڵەتی بەڕێوەبەردنی پێدرابوو، بەڵام دواتر بوونە هۆی تێکدان و تەنانەت دەسبەسەرکردنی سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمە.

ئەو سەرچاوەیە لە کۆتاییدا، ئەوەشی خستە ڕوو تەنانەت ناوەندە قەزایی و ئەمنییەتییەکان دژایەتییان لەگەڵ گۆرانی وتنی هونەرمەندی کورد "عادڵ نادری" کردووە و ئیزنی گۆرانی وتنیان پێنەدا.