تێکدانی ئاسەوارە مێژووییەکان بە بیانووی دروستکردنی مەیدانی تیر لە شاری شنۆ

12:10 - 22 بانەمەڕ 2720

هێزەکانی سپای پاسداران لە شنۆ، بە بیانووی دروستکردنی مەیدانی تیر، لە هەوڵی تێکدانی ئاسەوارە کۆنە مێژووییەکانی ئەو شارەدان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "ڕیکاوێـ"ـی شنۆ، بە بیانووی مەیدانی تیر، خەریکی شێواندنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو گوندەن.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: "مەیدانی تیری سپای پاسداران، ١٥٠ میتر لە شوێنی ئاسەوارە مێژووییەکەی ئەو گوندە دوورە، بەڵام هێزەکانی سپای پاسداران ئەو شوێنە مێژووییەیان داگیر کردووە  و بە بیانووی دروستکردنی مەیدانی تیر، خەریکە قەڵاتگەی ڕیکاوێ دەستکاری بکات کە مێژووەکەی بۆ چەندین سەدە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە".

قەڵاتگەی ڕیکاوێ لە نیوان گوندەکانی "گوندەوێڵە، چەشمە گۆل و حەسەن نووران" هەڵکەوتووە.