تێکدان و ڕووخانی دووکانی کاسبکارێکی کورد لە دەڕەشاری ئیلام

17:38 - 3 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕ، مەئموورانی هێزە  ئینتزامییەکان لەسەر بڕیاری دادستێنی (دادستان) شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، دووکانی "کابینتسازیـ"ـی هاووڵاتییەکیان ڕووخاند.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شارەداری بە بیانووی نەبوونی موڵەتی یاسایی (پروانە ساخت) بۆ دروستکردنی ئەو دووکانە، پێشتر بڕی ٢ ملیۆن تمەنیان لەو کاسبکارە سەندبوو.

ئەو سەرچاوەیە  ڕایگەیاند: "شارەداری پاش وەرگرتنی ئەو پارەیە، دڵنیایی بەو دووکاندارە داوە کە هیچ کێشەیەک بەرەوڕووی نابێتەوە و دەتوانێت کاری خۆی بکات، بەڵام لەسەر بڕیاری داواکاری گشتیی ئەو شارە، ئەو دووکانە ڕووخێندرا".