تێڕوانینی جینسی لە سەر ژنانی وەرزشوان لە سنە

21:28 - 31 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: ژنانی وەرزشکار لە کوردستانی ئیڕان لەگەڵ تێڕوانینی جینسی بەرپرسانی حکوومەتی بەرەو ڕوون و ئەمش بووەتە هۆی ئەوە لە کۆبووەنەوەی هەیئەتەکانی وەرزشی بەشدار نەبن.

ژن وەرزشوانەکانی شاری سنە لە کۆبوونەوە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا ئەوەیان خستە ڕوو، ژنان لە بوارەکانی وەرزشی بە تایبەت یانەکانی میللی ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە و لە سێ ڕشتەی هەندباڵ، باڵە و تۆپێ پێی، سەرکەوتنی باشیان بە دەست هێناوە.

عەهدیە دەوڵەت ئابادی لە وڵامی پرسیارێکی هەواڵدەریی ئیرنا، کە کێشە و گرفتی ژنانی وەرزشوان چییە گوتی: بە داخەوە یەکێک لە سەرکیترین کێشەکەکان، نەشیاوی بەرنامەکانی فیدراسیۆن ئەوەیە ژنان ناتوان لە کۆبوونەوەی هەیئەتەکانی وەرزشی بەشداری بکەن و ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ئاستی ئیران بانگهێشت دەکرێن بو هەیئەتە وەرزشییەکان، بەڵام لە کوردستان بە تێڕوانینی جینسیەوە چاو لە ژنان دەکرێت بەو شێوەیە ئێمە وەکوو ژنان ناتوانین لە ڕاوێژ کردن و هائاهەنگی کردن لەگەڵ بەرپرسەکانی بواری وەرزشی هاوکاری بکەین.

دەوڵەت ئابادی لە درێژە دا دەڵێت: بە داخەوە کێشەی تێڕوانینی جینسی لە سەر ژنان چارەسەر ناکرێت و ئێمە شایەدی پراوێزخستنی زۆرێک لە ژنانی وەرزشوان لە لایەن هەیئەتە وەرزشیەکانەوەین و ئەمەش بووتە هۆی دوور کەوتنەوەی ژنانی وەرزشکار لە بەدەنی هەیئەتەکان.

بە وتەی دەوڵەت ئابادی، یەکێکی دیکە لە کێشەکان نەبوونی پارە و بودجەی تایبەت بە بەشە جیاجیاکانی وەرزش.

هەواڵدەریی ئیرنا پرسیارێکی بەرەوڕوو سەمیرا عەلی ڕەمایی کردەوە کە تۆ وەکوو وەرزشکارێکی حیرفەیی و ڕاهێنەری هەندباڵ چە پێشنیارێکتان هەیە بۆ پەرەپێدانی بەشی وەرزشی هەندباڵ و و ڕاکێشان ژنان لە کوردستان لەو بەشە وەرزشییەدا هەیە.

سەمیرا عەلی ڕمایی: بە داخەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران شایەتی بەشاری ژنانی هەواڵنێر و وێنەگر لە کاتی کێبڕکێکاندا هەین، کە ئەمە دەبێتە هۆی چوونە سەری وزەی وەرزشوانانی ژن، بەڵام لە کوردستان ئەو وەرزشوانانە لەو هەوڵە بێبەشن، توانای فیزیولوژیکی وەرزشوانان لە کوردستان بووتە هۆی ئەوە بتوانین قسەی زۆرمان لە سەر تەمەنە جۆراوجۆرەکان هەبێ، بەڵام بە داخەوە بە هۆی نەبوونی پاساو لەلایەن ڕاهێنەرانی وەرزشی قوتابخانەکانەوە، شایەتی لە ناو چوونی قوتابیانی خاوەنە بەهرەین و کە لێهاتوویەکان لە زۆربەی کاتەکان لە ناو دەچێت.

ئەو ڕاهێنەرە لە درێژە دا دەڵێت: بەداخەوە نەبوونی تیمێکی یەکگرتوو و ئامادە هەروەها نەبوونی پارە ، ئێمە ناتوانین لە زۆربەی کێبڕکێکان دا بەشداری بکەین، هیوادارین بتوانین لە ئەمساڵ دا لەو کێبڕکێیانە بەشداری بکەین و دەسکەوتمان هەبێ.