كتێبێكی كوردیی زارۆكان بە زمانی كوردی (كورمانجی) لە خوراسانی باكووری بڵاو كرایەوە

20:09 - 19 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری \"یەحیا عەلەوی فەرد\" شاعێری كوردی خەڵكی بجنوورد، لە بواری ئەدەبی منداڵاندا بە زاراوەی كورمانجیی سەروو چاپ و بڵاو كرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆمەڵە شێعری \"شەلپە و سێڤ\" بەرهەمی شاعێر و رۆژنامەنووسی كوردی خەڵكی شاری بجنوورد لە خوراسانی باكوور بەم دوایانە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
\"9354.jpg\"
ـ یەحیا عەلەوی فەرد شاعێر، رۆژنامەنووس و نووسەر كورد ساڵی 1352 لە گوندی \"باخچگ\"ی سەر بە شاری بجنوورد لە خوراسانی باكوور لەدایك بووە.
ـ ماوەی 20 ساڵە كار لەسەر ئەدەبی منداڵان دەكات و بە زمانەكانی كوردی (كورمانجیی سەروو)، فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت.
ـ زیاتر لە خەڵاتی لە ئاستی ئێراندا وەرگرتووە و ئێستا دانیشتووی شاری قۆمە.
ـ هەتا ئێستا زیاتر لە دە پەرتووكی لە ئێران، بریتانیا، عێراق و تاجیكستان چاپ و بڵاو كرۆدتەوە.