كتێبێكی كوردی تازەی ئەدەبی منداڵان لە روانسەر چاپ كرا
20:34 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: نووسەرێكی خەڵكی روانسەر كە چالاكی منداڵانیشە كتێبێكی چیرۆكە شێعری تایبەت بە منداڵان نووسیوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرهەمی ئەسعەد زۆهرابی لە ژێر ناوی \" بەرخۆلە ئەستێرە و دایە لەولاو\" كە كتێبێكی ئەدەبی تایبەت بە منداڵانە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاو بكرێتەوە.
دێزانی ناوەوەی كتێبەكەش لەلایەن \"سورەیا كەرەمی\"یەوە ئامادە كراوە.
پێشتریش هاووڵاتییەكی دیكەی روانسەری بە ناوی پووپەكی فەرۆخی كتێبێكی كوردی تایبەت بە منداڵان بە ناوی \"ئەی بووكەلە دەم سوورەكەم\" چاپ و بڵاو كردبووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرهەمی ئەسعەد زۆهرابی لە ژێر ناوی \" بەرخۆلە ئەستێرە و دایە لەولاو\" كە كتێبێكی ئەدەبی تایبەت بە منداڵانە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاو بكرێتەوە.
دێزانی ناوەوەی كتێبەكەش لەلایەن \"سورەیا كەرەمی\"یەوە ئامادە كراوە.
پووپەک فەروخی
ناوەرۆكی ئەم كتێبە باس لە دەستكۆرتی و هەژاری دەكات و نووسەر هیوای خوازە كە توانیبێتی خزمەتی زمان و ئەدەبی كوردی كردبێت و كتێبخانەی كوردی دەوڵەمەندتر بكات.پێشتریش هاووڵاتییەكی دیكەی روانسەری بە ناوی پووپەكی فەرۆخی كتێبێكی كوردی تایبەت بە منداڵان بە ناوی \"ئەی بووكەلە دەم سوورەكەم\" چاپ و بڵاو كردبووە.