كتێبێكی نوێی دوكتۆر كەماڵ مەزهەر مێژوونووسی كورد بە كورمانجی بڵاو كرایەوە
15:08 - 10 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: \"كورد و كوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی بریتانیادا\" كتێبێكی نوێی دوكتۆر كەماڵ مەزهەر ئەحمەد مێژوونووسی ناسراوی كورد بە زاراوەی كورمانجیی سەروو بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی \"نەتەوە\"، كتێبی \"كورد و كوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی بریتانیادا\" كە بە بەرهەمێكی بەنرخی دكتۆر كەماڵ دێتە ئەژمار، هەڵگری گەلێك بەڵگە و دیكیۆمێنتی نهێنیی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیایە كە كۆمەڵێك رووداوی گرینگی نەتەوەی كورد لە سەردەی بیستەمی تێدا گونجێنراوە.
ئەو كتێبە مێژوویی و بەڵگەنامەییە لەبارەی هەموو رێبەر، شۆڕشەكانی كورد لە سەدەی بیستەم گەلێك زانیاریی گرینگ و بەرفراوانی خستۆتە روو.
ـ دوكتۆر كەماڵ مەزهەر ئەحمەد مێژوونووسی بەتوانای كورد ساڵی ١٩٣٧ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە.
ـ لە ئاكادیمیای زانستیی یەكەیەتیی سۆڤەیت دوكتۆرای وەرگرتووە.
ـ لەبارەی رووداو، شۆڕش و سەردەم و و چاخە جیاوازەكانی مێژووی هاوچەرخی كورد چەندین بەرهەم و كتێبی بەنرخی بە دوو زمانی عەرەبی و كوردی نووسیوە و هەروەها چەندین كتێبی دیكەشی لە زمانەكانی دیكەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی \"نەتەوە\"، كتێبی \"كورد و كوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی بریتانیادا\" كە بە بەرهەمێكی بەنرخی دكتۆر كەماڵ دێتە ئەژمار، هەڵگری گەلێك بەڵگە و دیكیۆمێنتی نهێنیی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیایە كە كۆمەڵێك رووداوی گرینگی نەتەوەی كورد لە سەردەی بیستەمی تێدا گونجێنراوە.
دوكتۆر كەماڵ مەزهەر ئەحمەد
ئەو بەرهەمە نوێیە كە لەلایەن وەشانگەی \"ئەڤێستا\" لە شاری ئەستەمبۆڵ چاپ و بڵاو كراوەتەوە، سەدان بەڵگەی پێوەندیدار بە نەتەوەی كوردی پاش شەڕی جیهانیی یەكەمی لەخۆ گرتووە كە لەلایەن باڵوێز و كۆنسوولەكانی ئەو سەردەمەی بریتانیا لە شوێنە جۆراوجۆرەوەكانی جیهانەوە دەسكەوتوون و كۆ كراونەتەوە.ئەو كتێبە مێژوویی و بەڵگەنامەییە لەبارەی هەموو رێبەر، شۆڕشەكانی كورد لە سەدەی بیستەم گەلێك زانیاریی گرینگ و بەرفراوانی خستۆتە روو.