كتێبێك لەبارەی كۆماری كوردستانەوە وەرگێڕدرایە سەر زاراوەی كەلهوڕی

16:59 - 29 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: وەرگێڕانی كەلهوڕیی كتێبی \"كۆماری كوردستان\" بە هەوڵی \"جەواد كازم مەلەكشاهی\" چاپ و بڵاو كرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەم كتێبە بە زاراوەی كەلهوڕی لەژێر ناوی \"ژیۆپۆلۆتیك و كۆماری كوردستان دێمۆكراتیك ساڵ 1946\" چەند رۆژ لەمەوبەر لە شاری هەولێر هاتە بازاری كتێبی كوردییەوە.

كتێبی \"ژیۆپۆلۆتیك و كۆماری كوردستان ساڵی 1324ی هەتاوی (1946ی زایینی)\" لە 114 لاپەڕە و بە یارمەتیی \"ناوەندی فەرهەنگیی شەفەق\" وەرگێڕدراوتە سەر زاراوەی كەلهوڕی.

كتێبی ژیۆپۆلیتیكی كوردستان كە بەرهەمی \"رۆحوڵڵا ج. رەمەزانی، ئەرجی رووزڤێلت كرۆ و دوكتۆر فواد محەممەد رەشید\"ە، پاش چەندین مانگ هەوڵی جەواد كازم مەلەكشاهی بۆ وەرگێڕانی، لە دەزگای ئاراس لە شاری هەوڵیر چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

ئەو كتێبە بە هەژماری 600 دانە بڵاو كراوەتەوە و لەناو ئاخێوەرانی كەلهوڕی پێشوازییەكی زۆری لێكراوە و چاوەڕوانیی ئەوەش دەكرێت پاش ماوەیەكی‌تر بەگاتە چاپی دووەم.‌