كتێبیكی تازە لەبارەی مێژووی كوردەكانی خوراسانەوە چاپ و بڵاو كرایەوە
16:55 - 17 جۆزەردان 2712
كوردپا: \"قارمان، سەردار عیوەزخان جەلالی\" ناوی كتێبێكی تازەیە كە بە پێنووسی هاشم فەرهادی، نووسەر و مێژوونووسی كوردی خوراسانی لە 347 لاپەڕە و بە زمانی فارسی لەلایەن چاپەمەنیی شیلانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كتێبی \"قارمان، سەردار عیوەزخان جەلالی\" لە نووسینی هاشم فەرهادی نووسەر و مێژوونووسی كوردی خوراسان، وەك نوێترین كتێب لەبارەی مێژووی كوردانی خوراسانەوە لە 347 لاپەڕەدا و بە زمانی فارسی بەم دوایانە لەلایەن وەشانگەی \"شیلان\"ەوە بڵاو كراوەتەوە.
سەردار عیوەزخان جەلالی، خانێكی مەزن و جوامێری كورد بووە كە پاش دانی \"فیرووزە\"، شاری كوردنشین، لەلایەن حكوومەتی قاجاڕییەوە بە رووسەكان، لە ساڵی 1890ی زایینی كە مەبەستی كۆچ دانی كوردانیان هەبوو، دەستی دایە شۆڕش و سەرەڕای داگیركردنی شاری فیرووزە لەلایەن رووسەكانەوە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەرەنگارییان بۆتەوە و رێبەریی شۆڕشێكی مەزنی گرتۆتە ئەستۆ و سەرەنجام رووسەكانی ناچار بە پاشەكشێ كردووە.
دواتر سەردار عیوەز خان جەلالی، سەرداری ناوداری كوردی خوراسان بە پیلانێك لەلایەن رووسەكانەوە كوژراوە.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان، نووسەرانی رووس و فارس و... هەمیشە ویستوویانە سیمایەكی بەدوور لە راستی و نابەجێ لەم قارەمانەی كورد بخەنە روو، بەڵام لەسەر دەستی هاشم فەرهادی ئەو تەم و مژانە رەویونەتەوە و لەم كتێبەدا بە پشت بەستن بە بەڵگە، راستییەكانی شۆڕشی \"سەدرا عیوەزخان جەلالی\"ی خراونەتە روو.
سەردار عیوەزخان جەلالی لەناو كوردەكانی خوراسان و توركەمەنستان كەسێكی ناودار و ناسراوە و لەلایەن هونەرمەندانی كوردی \"خوراسان و توركەمەنستان\"ەوە دەیان بەند، ئاواز و شێعری ناوچەیی لەبارەی كردەوە و قارەمانیەتییەكانەوە هۆنراوەتەوە.
ئێستا كتێبی \" قارمان، سەردار عیوەزخان جەلالی\" لە بازاڕی كتێبی شارەكانی مەشهەد، قووچان، ئەسفەراین و بجنوورد و ناوچە كوردنشینەكانی دیكەی خوراسان دەست دەكەوێت.
شارۆچکەی فیرووزە، ئێستا سەر بە وڵاتی تورکەمەنستانەوە و زۆربەی دانیشتوانی هاووڵاتیی كوردن.