كتێبی "ژیاننامەی زانایانی گەورەی كرماشان"، چاپ و بڵاو كرایەوە
21:32 - 20 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بۆ یەكەمین جار لە مێژووی پارێزگای كرماشان كتێبی \"ژیاننامەی زانایانی گەورەی كرماشان\" لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی \"باخی نەی\" لە دوو بەرگدا چاپ و بڵاو كرایەوە.
كتێبی \"ژیاننامەی زانایانی گەورەی كرماشان\" لە 25مین خولی پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران بڵاو كراوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، ئەو كتێبە لەلایەن فەرشید یووسفی لێكۆڵەر و شاعیری كرماشانی كۆ كراوەتەوە و تایبەتە بە شیكردنەوەی ژیانی كەسایەتییە گەورەكان، هونەرمەندان، زانایان و سەردارانی ناوچەی كرماشان و ژیاننامەی كەسایەتیی و سیما هەرمانەكانی كورد كەلە سەدەی یەكەم هەتا كۆتایی سەدەی 13ی كۆچی هەتاوی ژیاون.
هەروەها چەندین بەڵگەی مێژووێی و وێنەیی زۆر تایبەت و دەگمەن و پڕ بایەخ لەو كتێبەدا كۆكراونەتەوە كە بۆ یەكەمین جارە ئەو وێنە فۆتۆگرافییانە چاپ و بڵاو دەكرێنەو.
ماوەی چەند ساڵێكە بە هەوڵ و چالاكیی ئەدیب و لێكۆڵەرانی چالاكی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و بەتایبەت كرماشان و ئیلام رەوتی چاپ و بڵاو كردنەوەی كتێبی مێژوویی، فەرهەنگی و ئەدەبی، فۆلكلۆر كەونارایی و بەڵگەنامەیی، دەستی پێكردووە و لەم بارەوە گەلێك كتێب، نامیلكە و پڕۆژەی بەنرخ چاپ و بڵاو كراونەتەوە.