تیمێکی شاخەوانی بەپێ لە شاری "پاوە"وە گه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌بجه‌

15:41 - 26 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: ١٣ مامۆستای قوتابخانە و ئەندامی گروپی شاخەوانی زاگرۆس لە شاری \"پاوە\"وە بە مەبەستی بەشداری کردن لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی کارەساتی هەڵەبجەدا لە کردەوەیکی هێماییدا بەپێ گەیشتوونەتە شاری هەڵەبجە.

ماڵپەڕی \"سبەی\" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، کە ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی رەشەممە گروپی شاخەوانیی زاگرۆس لە شاری‌پاوه‌ی‌رۆژهه‌ڵاتی‌کورستانەوە به‌مه‌به‌ستی‌ده‌ربڕینی‌هاوخه‌می‌بۆ کاره‌ساتی‌شاری‌هه‌ڵه‌بجه‌، گەیشتنە ئەو شارە.

\"پەیمان ئەحمەدی\" نوێنەری ئەو گروپە شاخەوانییە رایگەیاندووە، کە گرووپی شاخەوانیی زاگرۆس بەمەبەستی بەشداری کردن له‌رێورەسمی یادی‌ 25 ساڵه‌ی‌کاره‌ساتی‌کیمیابارانی‌هه‌ڵه‌بجە و هەروەها دەربڕینی هاوخه‌می‌بۆ کەسوکاری قوربانیان ئەو کارەساتە، ئەو حەرەکەتە هێماییەیان ئەنجام داوە.

\"11565.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی \"خەندان\" بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٦ی رەشەممە به‌ئاماده ‌بوونی میوانێكی زۆری بیانی و ناوخۆیی و زیاتر له‌٤٠٠ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان، مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی ٢٥ ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ده‌ستی پێكرد، كه‌له‌لایه‌ن دوو هه‌زار كه‌ناڵی بیانی و ناوخۆییه‌وه‌ پەخش دەکرێتەوە.

لەو رێوڕەسمەدا \" كۆمه‌ڵێک چالاكی هونه‌ری و كردنه‌وه‌ی پیشانگا و چالاكیی وه‌رزشی، له‌وانه‌هاتنی یانه‌ی زه‌ورا و یاریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌، یانه‌یه‌كی ئێرانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چن\".

٢٦ی رەشەممەی ئەمساڵ ٢٥مین ساڵڤەگەڕی شیمایاباران کردنی شاری هەڵبجە بەدەستی حکوومەتی بەعسە کە تێیدا ٥ هەزار هاووڵاتیی کورد لەو شارە بەهۆی گازی ژەهراوییەوە گیانیان لەدەست دا.