تیمی وەرزشی شاری ئیلام ٨ میداڵی جۆراوجۆری لە کێبڕکێی وەرزشە ڕەزمییەکان بە دست هێنا

14:56 - 18 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: وەرزشوانانی شاری ئیلام لە کێبڕکێی وەرزشە ڕەزمییەکان کە لە شاری تاران بەڕێوەچوو، توانی ٨ میداڵی جۆراجۆر بۆ تیمەکەی دەستەبەر بکات.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، تیمی ڕەزمی کارانی شاری ئیلام توانی لە کێبڕکێی ئووراسیا کۆمیتەی سووپەر ساباکی(مبارزە رینگی استایل سوپر فایت) لە بەشی پیاوان، دوو میداڵی زێر و کەمەربەندی زێڕ، سێ زیو و هەروەها میداڵێکی بڕۆنز بە دەست بێنن.

لە گرووپی گەورە ساڵاندا، عەلیڕەزا محەممەدی لە کێشی ژێر ٥٥ کیلۆ و محەممەد سابیر فەتحی‌زادە لە کێشی ژێر ٧٠ کیلۆ توانییان خەڵاتی زێر بە دەست بێنن و سەید مەیسەم مووسەوی نەسەب، حەمید تەڵایی و سارم تەهماسبی لە گرووپی تەمەنی گەورەساڵاندا توانیان سێ میداڵی زیو بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن؛ هەروەها حەمید میرزایی لە کێشی ژێر ٥٥ کیلۆ لە گرووپی تەمەنی لاوان پلەی دووهەم و میداڵی زیو و ئەمیرحوسێن خودامورادی لە گرووپی لاواندا پلەی یەکەم و کیا ئەڵایاری لە کێشی ژێر٦٠ کیلۆ توانی میداڵی بڕۆنز بە دەست بێنێت.

ئەو کێبڕکێیە بە بەشداری ٣٥٤ وەرزشوان، لە ٥٣ وڵاتی جیهان لە ڕێکەوتی ٨ هەتا ١٢ ڕەشەمە، لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

تیمی ئێران پلەی یەکەم و تیمەکانی ئەفغانستان و عێراق پلەکانی دووم و سێهەمیان بۆ خۆیان دەستبەبەر کرد.