تیمی دارگۆن بووتی باشگای مەریوان، پلەی یەکەمی لە وڵاتی گورجستان بە دەست هێنا

14:43 - 16 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: تیمی دراگۆن بووتی زرێباری مەریوان، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی لە وڵاتی گورجستان، لە مەودای ٢٠٠ میتری پلەی یەکەمی بە دەست ‌هێنا.

کێبڕکێی نێودەوڵەتی دراگۆن بووت، ڕۆژی ١٥ی بانەمەڕ لە شاری تفلیس، پێتەختی وڵاتی گورجستان بەڕێوەچوو و تیمی دراگۆن بووتی زرێباری مەریوان لەو کێبڕکێیەدا توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا سەر بکەوێت.

ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی پێنج وڵاتی ئێران، گورجستان، ئەرمەنستان، قەتەر و فیلیپین لە ماددەی ٢٠٠ مێتری لەگەڵ یەکتردا کێبڕکێیان کرد.

ئەندامانی تیمی زرێباری مەریوان، بریتی بوون لە: فەرشید ناسری، فەرهاد ئەولیایی، ساسان مەتین، سینا سەلاحی، شاهۆ ڕەحمانی، زانا ساعدی، کەسرا ئەشرەفی، فاروق ئیسحاقی، سارۆ و ماکوان باوانی، مێهرداد شێرزادی، ئەفشین ساڵحی، کامیار سەیدزاهدی، دانیاڵ نمەکی، موبین خالدیان، نیما محەممەدی، مانی مەلەکولکەلامی و سالار کەبووتەری.

تیمی زرێباری مەریوان، وەکوو نوێنەری پارێزگای سنە لەو کێبڕکییە جیهانییەدا بەشداری کردووە و پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە.