تۆپبارانی ناوچە شاخاوییەکانی سیدەکان سەر بە هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە درێژەی هەیە

18:15 - 12 رەزبەر 2722

ئەمڕۆ سێشەممە ۱۲ی ڕەزبەر، ناوچە شاخاوییەکانی بەربزین و شەش گوندی سەر بە ناوچەی سیدەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کران.

لە ڕۆژی شەممە ۲ی ڕەزبەر سپای پاسداران دەستی کردووە بە هێرشی تۆپخانەیی، دڕۆنی و مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان و هەتا ئێستاش بەردەوامە.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەزبەر، بەهۆی هێرشی دڕۆنی و مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و مەقەڕی حیزبە کوردییەکان و کەمپی پەنابەرانی سیاسیی ئەو حیزبانە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، ۱۷ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٤۹ کەس بریندار بوونە.