تووشبوونی چوار کەس لە پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی سینای کامیاران بە نەخۆشیی کۆرۆنا

11:54 - 27 رەشەمه 2719

چوار کەس لە پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی سینای کامیاران تووشی کۆرۆنا بوونە و لەوێ لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو چوار کەسە لە کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی سینای شاری کامیارانن و بۆ کڕینی جلوبەرگی تایبەت، خۆیان وەکوو پێرسۆنێل پارە دەدەن و دواتر بە درەنگکەوتنێکی زۆرەوە بۆیان دابین دەکرێت".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، دەستەوانە و ماسکیش هەر شیفتێ یەک دانە دەدەن کە ئەوەش لە ڕووی ڕێوشوێنی پێویست بۆ تەندروستیی پێرسۆنێلی دەرمانی، مەترسیدارە.

بەرپرسانی بێهداشتی و حکوومەتی لە کامیاران، تەنیا ئاماژە بە تووشبوونی ٥ هاووڵاتی لەو شارەدا دەکەن کە ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئاماژەیان بە تووشبوونی ئەو چوار کادرە دەرمانییە نەکردووە.