توندنتر بوونەوەی توندوتیژییەكان لە سووریە/كوژرانی 160 هاووڵاتیی دیكە
14:34 - 22 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە حاڵێكدا كە كاتی بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی كووفی عەنان بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریە كۆتایی پێهات، توندوتیژییەكان توندتر بوونەتەوە و لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە 160 هاووڵاتیی دیكە بەدەستی هێزە ئەمنیەتییەكان بوونە قوربانی.
سەرچاوە ناوخۆیی و ناوچەییەكانی سووریە بڵاویان كردۆتەوە، راگەیاندنی كۆتایی مۆڵەتی دیاریكراو بۆ چوونە دەرەوەی هێزە نیزامییەكانی سووریە لەناو شارەكان و دەسپێكی ئاگربەس لەگەڵ دژبەرانیش نەیتوانیوە كۆتایی بە توندوتیژییەكان بێنێ، بە وتەی دژبەرانی حكومەتی سووریە، رۆژی دووشەممە لە ناوچە و شارە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە لانیكەم 160 كەس لە هاووڵاتییانی مەدەنی بەدەستی هێزە دەوڵەتییەكان كوژراون كە نزیك بە 20 كەسیان ژن و منداڵ بوون كە لە ناوچەی حەما رووی داوە.
بڕیار بوو ئاگربەسی نێوان هێزەكانی حكوومەتی بەشار ئەسەد و ئەرتشی ئازادی ئەو وڵاتە لەسەر بنەمای گەڵاڵەی كووفی عەنان، نوێنەری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەب بۆ كاروباری سووریە، ئەمڕۆ 22ی خاكەلێوە (10ی ئاوریل) رابگەیەنرێ، بەڵام رۆژی دووشەممە بە شێوەیەكی بەربڵاو كوشتار و توندوتیژییەكان درێژەیان هەبووە.
بەپێی زانیاریی دژبەرانی حكوومەتی سووریە، ئەو ناوچانەی كە شەڕ و توندوتیژییەكان تێیاندا بەردەوام بووە بریتی بوون لە: ئەلقەدەم، كوفر سووسە، روكنەدین، قودسیا، مەشرووع، دەمر، ئەلمالكی، ئەبوورمانە و جەسرئەلبەیز لە دیمەشق كە بەپێی راپۆرتەكان لەو ناوچانە زیاتر لە 150 كەس لە لاوانیش دەستبەسەر كراون.
لە شاری دەرعا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی سووریە بەسەر شاردا سووڕاونەتەوە و ترس و دڵەڕاكیبَیان خستۆتە دڵی خەڵكەوە، شاری جەسرەلشغوور لە پارێزگای ئەدلەب لەلایەن ئەرتشی سووریەوە دراوتە بەر تۆپ و راكێت.
هێرشی هێزە دەوڵەتییەكانی سووریە تەنیا لەناو شارەكان نەبووە، بەڵكوو سنووری وڵاتانی توركیە و لوبنانیشی گرتۆتەوە و ئۆردووگای ئاوارە سووریەكان لەناو خاكی توركیەش كەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە ئەمنیەتییەكان كە بۆتە هۆی كوژرانی دوو پەنابەر و 21 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەڕای چاودێرانی سیاسی ئەو رووداوانە دەبێتە هۆی دەبێـە هۆی بەرینتر بوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیە و سووریە.
لەلایەكی دیكەشەوە هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە لە ناوچە سنوورییەكانی لوبنان دەستیان داوەتە دەستڕێژ بە رووی پەنابەران كە بۆتە هۆی كوژرانی فیلم هەڵگری تەلەفیزیۆنی لوبنانی \"الجدید\" و هەروەها زیاتر لە10 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی گەڵاڵەی ئاشتیی كووفی عەنان، بڕیار بوو دەوڵەتی سووریە هێزە نیزامییەكانی خۆی هەتا رۆژی سێشەممە 22ی خاكەلێوە (10ی ئاوریل) لە هەموو شارەكان بكشێنێتەوە هەتا زەمینە بۆ ئاگربەس لەگەڵ دژبەران لە ماوەی 48 كاتژمێری دواتردا بێتە ئاراوە.
بەڵام بەشار ئەسەد سەركۆماری سووریە داوای كردووە كە دەبێدژبەران بەڵێنی نووسراو بدەن و هەموو چەك و چۆڵەكانیان وەلا بنێن.