تورکیە بنکە و بارەگاکانی pkkی لە خاکی هەرێمی کوردستان کردە ئامانج

16:27 - 18 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: شەڕ لە نێوان حکوومەتی تورکیە و پارتی کرێکارانی کوردستان،(پەکەکە)لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان چووەتە قوناغێکی تازەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ١٧ی خەرمانان، حکوومەتی تورکیە بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە قەندیل بوردوومان کرد و لەو هێرشەدا ٥٠ فڕۆکەی جەنگی تورکیە بەشداربوون.

بەرپرسانی نیزامیی و ئەمنیەتی دەوڵەتی تورکیە بە هەواڵدەریی \"رویتێرز\"یان وتووە: بە دەیان کەس لە گریلاکانی پەکەکە لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەست داوە.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق، کاناڵی ئیسکای‌نیوز عەرەبی بڵاوی کردەوە لە جادەی نزیک شاری \"ئیغدیر\" لە رۆژهەڵاتی تورکیە بۆمبێک تەقیوەتەوە و لانیکەم ١٣ کوژراو و برینداری پولیسی تورکیەی لێکەوتووەتەوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان سەبارەت بەو رووداوە هیچ هەڵوێستێکی نیشان نەداوە.

شەر و تێکهەڵچوونەکانی نێوان حکوومەتی تورکیە و پەکەکە دوای بومب دانانەوە رۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانان. روویداوە، کە لەو رووداوە ١٦ سەربازی تورکیە لەلایەن گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کوژران.

رەجەب تەیەب ئەردووغان سەرکۆماری تورکیە، رۆژی یەکشەممە وتی لە کوژرانی ئەو سەربازانە رۆز نارەحەتەو قەوڵی \"وڵامێکی لێبراوانە\"ی بۆ تۆڵەکردنەوە ئەو هێرشانەدا.

ئۆپۆزیسیۆنی حیزبی داد و گەشە پێدان (AKP)، ئەردۆغانیان بەوە تاوانبار کردووە کە ئەو هەوڵانە تەنیا بۆ کونتڕۆڵ کردن و هەڵوەشانەوەی پارتی دێموکراتیکی گەڵان (هەدەپە).

پارتی دێموکراتیکی گەڵان لە هەڵبژرادنەکانی چەند مانگی پێشوو پارلمانی تورکیەدا ٨٠ کورسی بە دەست هێنا.

حکوومەتی تورکیە نەیتوانی پاش هەڵبژاردنەکان کابینە پێک بێنێت و هەر بۆیە سەرکۆماری ئەو وڵاتە بریاری هەڵبژاردنی پێشوەختی لە مانگی نوامبردا دەرکرد.