تایمز: سپای پاسداران رۆڵی سەرەكیی لە قاچاخی مادە هۆشبەرەكاندا هەیە
15:24 - 27 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: بە پشت بەستن بە وتە و قسەی لێپرسراوانی پێشووی ناوەندی ئیتلاعاتی و دیپلۆماتیكەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، سپای پاسداران رۆڵێكی سەرەكیی لە قاچاخ و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان لە ئێران و دەرەوە هەیە.
رۆژنامەی بریتانیایی \"تایمز\" لە راپۆرتێكی تێروتەسەلەدا نووسیویەتی:\" سپای پاسدارانی حكومەتی تاران ساڵانە لە رێگای فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكانەوە دەیان میلیارد دۆلار داهات بەدەست دێنێت و ئێستا بە تەواوەتی بازاڕی قاچاخی مادە هۆشبەرەكانی لە ئێران قۆرخ كردووە و لەگەڵ تۆڕەكانی قاچاخ لە جیهان پێوەندیی هەیە.\"
بەرپرسانی پێشووی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئێران لە دەرەوەی وڵات بە تایمزیان راگەیاندووە، كە یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی سپای پاسداران لە قاچاخی مادە هۆشبەرەكان، زەربە لێدان لە وڵاتانی رۆژئاوایە.
رۆژنامەی تایمز نووسیویەتی: بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەر دەست دان كۆنترۆڵی سپای پاسداران بەسەر قاچاخی مادە هۆشبەرەكان هاوكاتە لەگەڵ لێدوانی ئەم دواییانەی لێپرسراوانی دەوڵەتی ئەمریكا كە لقەكانی \"سپای قودس\"یان بە دەست تێدا بوون و هاوكاری لەگەڵ كارتێلیكی بەربڵاوی مادە هۆشبەرەكان لە مكزیك تاوانبار كردووە كە ویستوویانە لەو رێگایەوە باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن تیرۆر بكەن.
سەجاد حەقپەنا یەكێك لە بەرپرسانی پێشووی سپای پاسداران بە بڵاڤۆكی تایمزی راگەیاندووە:\" قاچاخی مادە هۆشبەرەكان لەلای فەرماندەكانی سپای پاسداران بۆتە دیاردەیەكی ئاسایی و بەربڵاو و بەشێك لە فەرماندەكانی سپا راستەوخۆ لە قاچاخی مادە هۆشبەرەكاندا دەستیان هەیە\".
سەجاد حەقپەنا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە سپای پاسداران تریاكی ئەفغانستان لە ناوخۆی ئێران ئەكاتە هێرۆئین و مۆرفین و بە هاوكاریی باندە ساختەكارەكان بۆ سەرتاسەریی دونیاری بەڕی دەكات.\"
حەقپەنا كە خۆی پێشتر بەرپرسی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران بووە، وتوویەتی:\" سپای پاسداران لەم قاچاخەدا لە رێگا و ئامرازی تایبەتی وەكوو شیركەتی كەشتیڕانی و فڕۆكەوانی كەڵك وەردەگرێ\".
سەجاد حەقپەنا لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ تایمز وتوویەتی:\" لە جەریانی دە ساڵ چالاكیی لە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەبارەی پێوەندیی فەرماندەكانی ئەو هێزە نیزامی و ئەمنیەتییە لەگەڵ شەبەكە و تۆڕە نهێنییەكانی مادە هۆشبەرەكان زانیاریی زۆری دەست كەوتووە و رایگەیاندووە یەكێك لە بەرپرسانی ئەو شەبەكانە \"رەزا یووسف زادە\"یە كە خاوەنی دەیان دەزگا ئۆتوبووس و ماشینی قورسی بار هەڵگرە و لەژێر ناوی بەڕی كردنی زائێر بۆ شوێنە پیرۆزەكانی سووریە و توركیە قاچاخی مادەی هۆشبەر دەكات\".
حەقپەنا وتوویەتی:\" دوو كەسی دیكە لە فەرماندە پلە بەرزەكانی سپا لە تاران بە ناوەكانی سەردار عەبدوڵڵا عێراقی و موحسێن رەفیق دووست لە ساڵی 1360ی هەتاوییەوە سەرقاڵی قاچاخی مادە هۆشبەرەكانن و هەتا ئێستاش پێوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ ئەو باندانە پاراستووە.
ئەبوولفەزڵ ئیسلامی، دیپلۆماتی پێشووی حكوومەتی تاران بە بڵاڤۆكی تایمزی وتووە:\" كە تێكەڵ بوونی سپای پاسداران لەگەڵ قاچاخی مادە هۆشبەرەكان لە ساڵی 1360ەوە دەستی پێكردووە و ئەمەش هاوكات بووە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت كە لەو قۆناغەدا سپای پاسداران بە پێشنیاری بەرپرسانی باڵای وڵات بۆ دابین كردنی پێداویستیە ماڵییەكانی دەوڵەت دەستی داوەتە قاچاخی مادە هۆشبەرەكان\".