بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی عەلی شوکری، چالاکی فەرهەنگی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
12:16 - 27 جۆزەردان 2726
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، چالاکێکی فەرهەنگی کورد بە ناوی "عەلی شوکری" خەڵكی بۆکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٥٠ ساڵەیە لە شوێنی کارەکەی خۆی و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم چالاکە مەدەنییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.