تاهیر سۆفی لە زیندانی نەغەدە بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا

10:36 - 21 رەشەمه 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، تاهیر سۆفی زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە تەمەن ٣٩ ساڵەیە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٨، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی شاری پیرانشار، بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و مانگی سەرماوەزی هەمان ساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، تاهیر سۆفی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.