تاران ڕێزی لە بولبوڵەکەی هەورامان گرت
21:11 - 11 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندی ناسراوی هەورامان و کوردستان لە حەڤدەهەمین ساڵی دامەزرانی خانەی موسیقای ئێران لە شاری تاران خەڵات کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خانەی موسیقای ئێران له هه‌ڤده‌یه‌مین جێژنی خانەی موسیقای ئێران، ڕێزی له ژماره‌یه‌ک پێشه‌نگ و هه‌ڵبژارده‌ی موسیقا یەک له‌وانه مامۆستا \"عوسمان هەورامی\" سیاچه‌مانه بێژی ناسراوی کورد و چریکەی هەورامان گرت.
مامۆستا عوسمان هورامی به جل و به‌رگی کوردی و فهرهنجیهوه چووه سه‌ر سته‌یج و خه‌ڵاتی تایبه‌تی جێژنه‌که‌ی له وه‌فدی به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌که وه‌رگرت و له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
مامۆستا عوسمان هەورامی لە ساڵی ١٣١٤ی هەتاوی لە گوندی \"كێمنە\" سەربە شارستانی پاوە لە دایک بووە، ئەو لە ماوەی ژیانی هونەریدا ٧٠٠ سترانی كوردی هەورامی تۆمار كردووە.
ناوبانگی عوسمان هەورامی زیاتر بەبۆنەی ئەزموونی ئەو لە وتنەوەی سیاچەمانەیە.
عوسمان هەورامی لە کوردەواریدا بە \"بولبوڵەکەی هەورامان و باوکی سیاچەمانە\" ناسراوە.
هەروەها لە حەڤدەهەمین ساڵی دامەزراندنی خانەی موسیقای ئێران، ڕێز لە هەوڵ و تێکۆشانی چەند هونەرمەندێکی دیکە کورد و ئێرانی، لەوانە شارام نازری، حوسێن تەیبی ژەنیاری ئامێری موسیقای ناوچەی مازەندەران، ئیحسان عەبدی پوور ژەنیاری ئامێری زوڕنا لە ناوچەی لوڕستان گیرا.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاڵبۆم و کتێبی هه‌ڵبژارده‌ی موسیقای ساڵ خه‌ڵات کران و ڕێز له گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی بواری موسیقا و گۆرانی گیرا.
لێژنەی داوەران لە بەشی موسیقا و گۆرانی لە عەباس خۆش دڵ، فەریدون شابازیان، میلاد کیایی و هوشنگ کامکار پێکهاتبوون.
بەرێوەچوونی جێژنی خانە موسیقای ئێران هەر ساڵ لە مانگی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی ئەو ناوەندە سێنفی فەرهەنگیە و ساڵان ڕێز لە کەسایەتییەکانی بواری هونەر و موسیقا و ناساندنی باشترین کتێبی دوو ساڵانە و باشترین ئاڵبوومی موسیقا بەڕێوە دەچێت.