تاران؛ سەید عەلیڕەزا حوسێنی بەهۆی تەقەی هێزەکانی ''یەگان ویژە'' گیانی لە دەست دا

10:57 - 1 خەزەڵوەر 2722

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، لاوێک بە ناوی "سەید عەلیڕەزا حوسێنی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی سەید ''موراد'' خەڵکی شاری کرماشان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ''یەگان ویژە'' لە شاری تاران گیانی لە دەست دا.

یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە لەو بارەیەوە بە کوردپا ڕایگەیاند: ''هێزەکانی یەگان ویژە بۆ دەسبەسەرکردنی کرێکاران، بەگومانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، هێرشیان کردبووە سەر شوێنی حەوانەوەیان و سەید عەلیڕەزا حوسێنی، کە مەبەستی هەڵاتن بووە لە ترسی دەسبەسەرکردن، لەلایەن ئەو هێزانەوە لە دواوە تەقەی لێ کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە سەید عەلیڕەزا حوسێنی بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەسبەجێ گیانی لە دەست دابوو و کرێکارانی دیکە کە لە ڕێستۆرانتێک کاریان دەکرد، دەسبەسەر کراون.

جەنازەی ئەو لاوە لە گوندی "سامڵە"ی شاری کرماشان، ئەسپەردەی خاک کراوە.