تارا جاف: مۆسیقای رەسەنی كوردی، مۆسیقایەكی كلاسیكە
16:44 - 1 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: تارا جاف هونەرمەندی كورد لەو باوەڕە دایە، مۆسیقای رەسەنی كوردی مۆسیقایەكی كلاسیكە و پێویستە لە پاراستنیدا هەوڵ بدەین.
تارا جاف لە وتووێژێك لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو مۆسیقایانە غەیرە كوردییانەی كە بەسەر مۆسیقای رەسەنی كوردیدا زاڵبوون كارتێكەرییان لەسەر خەڵك هەبووە، بەڵام بەم حاڵەشەوە مۆسیقای كوردی شتێكی كلاسیكە وەكوو ئەو هونەرمەندە كوردە یەكەمین كەس كەلە \" انسترومنت هارپ\" بۆ مۆسیقای كوردی كەڵكی وەرگرتووە.
تارا جاف لە ساڵی 2005دا یەكەم بەرهەمی خۆی بەناوی \"دڵی شێتم\" بە زاراوەی هەورامی بڵاو كردەوە.
تارا لە حاڵی حازردا درێژە بە چالاكییە هونەرییەكانی دەدات و هاوكاری گرووپە جۆراجۆرەكانی مۆسیقای كوردی دەكات.