بەیانییەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان (سەقز و زێویە) لەپەیوەندی لەگەڵ ئەگەری کرانەوەی قوتابخانەکان بە بێ واکسیناسیۆنی سەرتاسەری

11:08 - 2 رێبەندان 2720

لە بەرەبەری یەک ساڵەیی بڵاوبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ وڵاتداین. ڤایرۆسێک کە بە هاتنی خۆی، لەسەر تەواوی بوارەکانی ژیانی مرۆڤ کاریگەریی داناوە و کاربەدەستان و چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای لەگەڵ لێگەڕێکی جیددی بەرەوڕوو کردووەتەوە، لێگەڕێک کە کۆمەڵگای لەگەڵ ڕاستییەکان ئاشناتر کردەوە و بوو بەهۆی ئەوەیکە، هەتا بوون و نەبوونگەلێکی زۆر لە بیروڕای گشتیی کۆمەڵگا بمێنێتەوە.

بەپێی دوایین ئامار، زیاتر لە ١ ملیۆن کەس تووشبوو و ٥٠ هەزار کەس قوربانی، لەدەستدانی لەڕادەبەدەری دەرفەتەکانی کار و بەرزبوونەوەی سەرسووڕهێنەری هەڵاوسان و تێچووەکانی بژێویی ژیان، ماندووبوون و دابەزینی بەرچاوی توانای جەستەیی و ڕۆحیی کادرە دەرمانییەکان لە بەرەنگاری لەگەڵ ئەم نەخۆشییە، تەنیا بەشێک لە لێکەوتە نگریسەکانی هاتنی ئەم مێوانە ناوەختەی چینییە بۆ وڵاتە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا و بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەرێنی و هیوابەخشی پێشکەوتە پزیشکییەکان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات، هیوای هەمووان بە ڕزگاری لە دەست ئەم نەخۆشییە و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک کە وێکچوو لەگەڵ زانستەکانی ڕۆژ و بە دوور لە خوڕافات و دژەسیاسەت بێت، زیاتر لە جاران بەهێز بووە و بە بینینی وێنەگەلێک لە دەستپێکی واکسیناسیۆنی سەرتاسەری لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، ئەم مژارە لە نێوان چین و توێژە جۆراوجۆرەکان بووەتە داواکارییەکی جیددی، داواکارییەک کە لە مافێکی ئاسایی و یاسایی سەرچاوە دەگرێت هەتا تەواوی مڕۆڤەکان لە بێهداشت و دەرمانێکی باش و خۆڕایی بەهرەمەند ببن.

لەلایەکی دیکەوە سەرەڕای ئەوەیکە ئەم نەخۆشییە بە تەواوەی بنبڕ نەکراوە و بەردەوام خەریکە قوربانی دەگرێت، بێ ئەوەیکە بە واکسیناسیۆنی سەرتاسەری، پاراستنی هەمەلایانە یان تەنانەت ڕێژەیی لە کۆمەڵگا پێک هاتبێت. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بیستنی هەواڵگەلێک لە بارەی کرانەوەی قوتابخانە و پۆلی وانەکان، نیگەرانییەکی قووڵی لە نێوان کارناسانی بێهداشتی، مامۆستایان، قوتابییەکان و بنەماڵەکانیان دروست بووە کە ئەگەری زۆرە شەپۆلێکی نوێ لەم نەخۆشییە تەواوی کۆمەڵگا بگرێتەوە.

بەپێی ئەو خاڵانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا، ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیوە) بە نیسبەت بڕیاری بەرپرسانی وڵات لە بارەی ئەگەری کرانەوەی ناکارناسانەی قوتابخانە و ئەنجامنەدانی واکسیناسیۆنی سەرتاسەری بە شێوەی زانستی و یەکچوو لەگەڵ پێوەرە پەسەندکراوەکانی ڕێکخراوەکانی بێهداشتیی جیهانی و نێوخۆیی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە بەپێی ئوسئل و لوژیکی سەرەتا دەبێ مامۆستایان و قوتابییان واکسیناسیۆنی بکرێن ، بە قوڵایی نیگەرانیی خۆی دردەبڕێت و بە نیسبەت لێکەوتە مەترسیدار و قەرەبوونەکراوەکانی ئەم جۆرە بڕیاردانانه هۆشداری بە بەرپرسە پەیوەندیدارەکان دەدات.

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زێویە)