بەیاننامەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان سەبارەت بە مەحکوومکردنی "محەممەد حەبیبی"

13:37 - 4 بانەمەڕ 2720

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە بەرەبەری ڕۆژی مامۆستایاندا، حوکمی کڕینەوە و دەرکرانی "محەممەد حەبیبی"، پاش ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتی و دوو ساڵ زیندان، بەبێ ڕۆژێک  مورەخەسی، دەر کرد.

لە کاتێکدا کە "محەممەد حەبیبی" مامۆستایەکی هێژا کە لە ماوەی ١٨ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتیدا، لە ڕاستای دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان و قوتابییان هەنگاوی هەڵگرتووە، بەنیسبەت کاڵاییکردنی فێرکاری ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و لەسەر دادپەروەری لە پەروەردە و بارهێنانی خۆڕایی پێداگریی کردووە.

هەر چەند "دەوڵەتی ئومید" بەبێ هیچ تەگبیر و ڕایەک "محەممەد حەبیبیـ"ـی لەسەر کارەکەی دەر کرد، بەڵام ئەمە بە واتای کۆتایی هەوڵەکان لە ڕاستای بەدیهێنانی دادپەروەری لە بارهێنان و پێشێلکراویی مافی منداڵان و مامۆستایان لە نیزامی بارهێناندا نییە.

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان وێڕای مەحکوومکردنی حوکمی کڕینەوە و دەرکردنی "محەممەد حەبیبی" لە مامۆستایەتی، داوا لە بەرسانی دادوەری و پەروەردە و بارهێنان دەکات کە پێداچوونەوە لە دۆسیەی ئەو مامۆستا ماندوونەناسەدا بکات.

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان

٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩