بەیاننامەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستانی کوردستان (سەقز و زیویە) لەمەڕ نەگەڕانەوە پارەی خانەشینکراوەکان

11:11 - 1 رێبەندان 2720

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) لەمەڕ نەگەڕانەوەی سەرجەم پارەی دواکەوتووی مامۆستایانی خانەنشینکراو بەیاننامەیەکیان دەرکرد.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: پاراستنی پێگە و ڕێزی خانەنشینکراوەکانی لەشکەری و کیشوەری، و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە بیاڤی تەندروستی و بژیوی ژیانی ئەوان، لەلایەن دەوڵەتە دەسەڵات بەدەستەکان، نیشانەی پەرەپێدانی بیر و ورەی ڕێزگرتن لە خانشینکراوەکان، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو نیشتمانە دایە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: لە چەند ساڵی ڕابردوودا، سەرجەمی پارەکانی خانەنشینکراوەکان لە سندووقی خانەنشین کراوە لە ئێران دواکەوتووە و ئەم دواکەوتنەش کێشەی بۆ مامۆستایانی فەرهەنگیی دروست کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا، ئاماژەی بە چەند خاڵ کراوە کە، نەگەڕانەوەی لە کاتی خۆی سەرجەم پارەی دواکەوتووی فەرهەنگییەکانی خانەنشینکراو بە تەواوی ناڕوونە و هەتا ئێستا سەرەڕای بەدواچوونەکان و هەناردنی نامە بۆ ناوەندە فەرهەنگییەیان، هیچ جۆرە ڕوونکردنی شەفافسازی و یاسامەندی لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندییدارەوە  ئەنجام نەداوە.

هەروەها لە خاڵێکی دیکەی ئەو بەیاننایەدا، هاتووە: "هۆی نەگەڕانەوەی لە کاتی خۆی سەرجەم پارە دواکەوتووەکانی خانەنشینکراوەکان، گومانی کەڵکوەرگرتنی نابەجێی ماڵی لەو بڕە پارەی میلیاردییە، لەلایەن بەرپرسانەوە، لێدەکرێت".

نەگەرانەوەی سەرجەم پارەی دواکەوتووی فەرهەنگیی خانەنشینکراوەکان، بۆ تەعاونییەکانی فەرهەنگییان بە تایبەتی سندووقی تەعاوونی، تەعاوونیی بەکاربردنی فەرهەنگییان_ بە شێوەی نەخوازراو و نادادپەروەرانە، زۆرێک لە کێشەکانی پێکهێناوە.

نەگەڕانەوەی سەرجەم پارەی دوکەوتووەکانی خانەنشین کراوەکانی فەرهەنگییان بە بانکەکان، بووەتە هۆی سزا و خستەسەری پارەی وامەکانی بانکی خانەنشینکراوەکان.

نەگەڕانەوەی سەرجەم پارە دواکەوتووەکانی خانەنشین کراوەکانی فەرهەنگیی بە بانکەکان، بووەتە هۆی ناردنی پەیام بۆ زامنەکان و لە هێندیک حاڵەتدا، داخرانی ژمارەی حەسێبی بانکی خانەنشین کراوەکان.

ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) دووبارە خوازیاری بەدواچوونی حقووقی خانەنشینکراوەکان بووە و لە راستای مافەکانی ئەوان، لە تەواو پوتانسیلەکانی خۆی و شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی سێنفی مامۆستایانی ئێران، کەڵک وەردەگرێت و هەوڵە یاساییەکانی لەو ڕاستاییەدا، لە بەرنامەی کاری خۆی دادەنێ.