بەیاننامەی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگیانی دامەزراو و خانەنشینکراوەکانی کرماشان لەمەڕ کڕینی واکسەن و جێبەجێکردنی لە ئێراندا

11:13 - 2 رێبەندان 2720

ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی دامەزراو و خانەنشینکراوەکانی کرماشان،  لەمەڕ واکسەنی بڕواپێکراو و جێبەجێکردنی لە سەرتاسەری ئێران، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: بەپێی ئەسڵەکانی ٣، ٢٩ و ٤٣ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێهداشتی گشتی و گشتگیر مافی هەموو ئێرانییەکانە، بەڵام هەروەک کە لە ماوەی ئەم ساڵەدا، شایەتی بووین ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ کەمتەرخەمیی بە ئەنقەست و ئاسانگیری لەلایەن بەرپرسانەوە لە پلە جیاجیاکاندا، بووەتە هۆی لەنێوچوون و خەسارەتی ماڵی بێ‌ژمار، بە تایبەتی بۆ چین و توێژە دەسکورت و زەحمەتکێشەکان.

لەو نێوانەدا کادرەکانی نەخۆشخانەکان لە بەشە جیاجیاکان، زۆرترین هەوڵ و لەخۆبردووییان لە خۆیان نیشان داوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لەوان، ئێستا کە بە لێکۆڵینەوەی زاناکان هیوایەک پەیدابووه و واکسەنە بڕواپێکراوەکان لەلایەن ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی دروست کراوە و زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیهان، وەشاندنی ئەو واکسەنەیان دەست پێکردووە، لەو پەڕی بێباوەڕی بەرپرسانی دەوڵەتی وەکوو هەمیشە بە لێدوانە دژ و ناکۆکەکانیان و دوور لە هیچ یاساییەکی زانستی و سەرەڕای داواکاری گشتیی بۆ وەشاندنی واکسەنی ستانداری بێهداشتی جیهانی لە وڵاتەکەمانیان دەست پێ نەکردووە وئەم پرسەش هەتا ئێستا بە شاراوەیی ماوەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەدا، هاتووە:  ئایا هەڵویستێکی بە تەواوەتی سیاسیی نییە لە بەرانبەر پرسە زانستی و بێهداشتییەکان، بێجگەلە دژایەتی لەگەڵ سڵامەتی خەڵک و زۆربوونی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان و یاری کردن بە گیانی خەڵکانی دیکە، دەتوانن ناوێکی دیکەی لە سەر دانێین.؟

بەو پێیە و بەپێی ئەرکی شەرعی، مرۆیی و نەتەوەییمان، ئێمە وەک ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی دامەرزاو و خانەنشینکراوەکانی پارێزگای کرماشان، خوازیاری واکسیناسیۆنی تەواوی چین و توێژەکانی کومەڵگا، بە واکسێنی پەسەندکراوی ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی، بە تەواوەتی بەخۆڕایی  بۆ هەموو حەشیمەتی ئێرانین و هیچ جۆرە دواکەوتن و پاساوێک لەو ڕاستایە بە دروستی نازانین.

ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی دامەزراو و خانەنشینکراوەکانی کرماشان