بەیاننامەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد لەمەڕ تیرۆری ٣ ژنە چالاکوانی کورد
01:07 - 24 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا لە بەیاننامەیەکدا تیرۆری ٣ ژنە چالاکوانی کوردی لە وڵاتی فەڕانسە مەحکووم کرد.
نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بە ئاژانسی کوردپا گەیشووە کە لێرەدا دەقی ئەو بەیاننامەیە بڵاو دەکرێتەوە.
تێرۆری نامرۆڤانەی ٣ چالاکوانی ژنی کورد شەرمەزار دەکەین
کۆمەڵکوژی ٣ چالاکوانی کورد سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا سایلەمز لە ڕێکەوتی ١٠/٠١/٢٠١٣ لە ناو شاری پاریس لە لایەن چەند تێرۆریستێکی نادیارەوە دڵی هەمو مرۆڤێکی بە هەستی هەژاند و ئەو کردارە قێزەونە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە کەش و هەوایەکی لەبار بۆ دیالۆگێکی چارەسەری بەشێک لە کێشەی کورد هاتۆتە ئاراوە و سەرکەوتنی دیالۆگ دەتوانی لە درێژەی خۆیدا چارەسەریەکی هێمنانە بۆ پرسی کورد لە باکور و لە درێژەی خۆیدا لە هەمو کوردستان بخولقێنێت، و پێشی کوشتار و کاولکاری کۆمڵگا بگرێت و پێشکەوتن و دێمۆکڕاتیزە کردن بئافرێنێت .
ئەو کۆمەڵکوژیە دەستی ڕەشی نامرۆڤایەتی لە پشتە، و نابێ ڕێگە بەم چەشنە کردەوە نائینسانیانە بدرێت و بێدەنگ بون و بێ هەڵویستی دەستەڵاتدارانی ئوروپایی دەبی بە شێوەیەکی ئاکتیو دژ بەم کردارانە ڕاوەستن و مۆڵەت نەدەن کە ئەم کردەوە تێرۆریستیانە دوپات ببنەوە، بۆیە ئەرکی سەرەکی دۆزینەوە و ناساندنی بکەرانی ئەم کردەوە تێرۆریستیە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەرشانی حاکمانی دەوڵەتی فەرانسە . کەمتەر خەمی و بێدەنگی دەوڵەتی فەرانسە ئەو ئیرادەیە دەداتە تێرۆریستان کە لە ناو دڵی فەڕانسە دا دڕیژە بە کرداری خۆیان بدەنو دژ بە هەمو بەهاکانی مرۆڤ کرداری تێرۆربە ئەنجام بگەیەنن.
ئێمە پێمان وایە کە دەبی بەدواچونێکی پڕۆفیسێۆنالی لە سەر بکردریت و کاتێک بکەر یان بکەرانی ئەم کردەوە نامرۆڤانە ئاشکار بون حکومەتی فەڕانسە بە بێ لەپێش چاوگرتنی بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی، ئەم کردەوە و بکەرانی ئاشکرا بکات و بڕیاری لە سەر بدات.
لە کۆتایی دا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گشت \"پکک و کننک و پ ا ژک\" و سەرجەم ئازادیخوازانی گەلەکەمان دەکەین و لە سەر ئەو باوەڕەین کە ئەم کردەوە هێزی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بە هێزتر دەکات و هاوکات پ ک ک شێلگیرتر لە پێشو بۆ سەقامگیری ئازادی و ئاشتی لە کوردستان و تورکیە بۆ دیالۆگ و چارەسەری کێشەی کورد تێدەکۆشێت و ئەم کردەوە تێرۆریستیانە و نامرۆڤانەی نەیارانی کورد نابێتە کۆسپ بۆ بەردەوامی ئەو کەش و هەوایە کە بە ئیرادە و تێکۆشانی هەزاران سەکینە پاراو کراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد - ئوروپا