بەیاننامەی پارێزەرەکانی ڕامین حوسێن‌پەناهی سەبارەت بە گواستنەوەی ناوبراو بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج

21:35 - 24 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: پارێزەرەکانی ڕامین حوسێن‌پەناهی بەیاننامەیەکیان لە پەیوەندیی لەگەڵ گواستنەوەی ناوبراو بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕامین حوسێن‌پەناهی (بریگرتە) لە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ئەمساڵ و باسی ئازاری گورچیلە لە لایەن بریگرتەکە و بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە سەبارەت بە ڕەزامەندی بێهداری زیندان بۆ بەرێکردنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە لە دەرەوەی زیندان و هەروەها نامەی زیندانی ناوەندی شاری سنە لەگەڵ دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە، باسەکە لای دادوەری چاوەدێری زیندان بەدواداچوونی بۆ کرا و لە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژدا، ڕەزامەندیی بەرپرسە بەڕێزەکانی قەزایی لە سەر درا، کە بەو پێیە چاوەڕان دەکرا دەسبەجێ بریگرتەکە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکان یا کلینیکە دەرمانییەکانی شاری سنە بکرێت و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی و دەرمانیدا بێت؛ بەڵام لە ڕێگەی بنەماڵەی بریگرتەکە وە ئاگادار کراینەوە کە ڕامین ئێوارەی ٢٢ی گەلاوێژ بە بێ ئاگاداری پێشوو لە زیندانی سنە بردراوەتە دەرەوە و بەپێی دوایین زانیارییەکان، هەنووکە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجدا ڕاگیراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە زیندانی شوێنی بڕینەوەی حوکمەکە و شوێنی نیشتەجێ بوونی نزیکانی زیندانییەکە وەبەرایەتی هەیە و خاوەنی گرینگییەکی تایبەتە بۆ ڕاگرتنی زیندانییەکه و بێجگە لە داواکاریی خودی زیندانییەکە، ئیمکانی گواستنەوەی کەسی تاوانبار لە زیندانێک بۆ زیندانێکی دیکە بوونی نییە.

دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە لە بەشی فارسیدایە.