بەیاننامەی ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدبیی كورمانج لە زانینگەكانی ورمێ
21:45 - 28 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: \"ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی كورمانج لە زانینگەكانی ورمێ\" لەمەڕ داخرانی بڵاڤۆكە خوێندكارییەكان و پێشگیری و بەربەستی ئەمنیەتی لەبەردەم چالاكییە فەرهەنگییەكان، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
نوسخەیەك لەو بەیاننامەیە بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە كە لێرەدا دەقی ئەو بەیاننامەیە بڵاو دەكەینەوە:
خوێندكارانی خۆشەویست!
حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەمێژە هەموو هەوڵەكانی خۆی خستۆتە گەڕ هەتا ئاسەوارێك لە زمان، ناسنامە، فەرهەنگ و ئەدەبیاتی نەتەوەكانی ئێران نەمێنێت. نەتەوەی كورد، بەناو قەومی كورد و تایفە ناودێر دەكەن و ئامادە نین ئێمە وەكوو نەتەوەیەكی سەربەخۆ و خاوەن ئیختیار قبووڵ بكەن. هێندێ جاریش كە بە شێوەی مەبەستدار وەكوو نەتەوە ناودێرمان دەكەن، روو بە ئێمە دەڵێن وەكوو نەتەوە قبووڵتان دەكەین، كەوایە ئیتر هیچ مافێكتان بە دەسەڵات و بەڕێوەبەریی وڵاتەوە نیە!
جارێكی تر لە ورمێ بڵاڤۆكێكی خوێندكاری داخرا. لە ساڵانی پێشوودا شەپۆلێكی بەربڵاو لە پێشگیری لە هەمبەر چالاكیی بڵاوكراوە خوێندكارییەكان و چاپەمەنیی كوردی لە زانكۆی ورمێ دەستی پێكرد. بڵاڤۆكی \"رێژنە\" لە زانستگای ورمێ پێش بە وەشانی گیرا، بەڵام رۆڵەكانی كورد هەر جارە چالاكتر لە پێشوو درێژە بە چالاكییە فەرهەنگییەكانیان دەدەن.
وەكوو \"ناوەندی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی كورمانج لە زانینگەكانی ورمێ\" سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆمان لە هەمبەر داخرانی بڵاڤۆكە كوردییەكان و مەحكووم كردنی ئەم كردەوە دژە ئازادییەی چاپەمەنیی كە لەلایەن بەڕێوەبەرانی فەرهەنگیی زانینگەی \"ورمێ\"یەوە بەڕێوە دەچێت، بە رۆڵەكانی نەتەوەی كوردیش رادەگەیەنین كە رۆژانی رووناك چاوەڕمانن. ئێمە دەیسەلمێنین كە نەتەوەی كورد خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزە و سیاسەتەكانی زاڵ بەسەر كوردستان كە ئێمە وەكوو ژینۆسایدی فەرهەنگی ناوی لێ دەبەین، پاسیڤ و ناكاریگەرن.