بەیاننامەی ١٤ زیندانیی سیاسی لەمەڕ بڕیاری جێبەجێ کردنی ئێعدامی زانیار و لوقمان مورادی
02:30 - 23 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵیک لە زیندانیانی سیاسی زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەمەڕ بڕیاری ئێعدامی ٢ زیندای کوردی نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە بێ حورمەتی و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی بوون.
ئەو بەیاننامەیە روو لە سەرجەم هاووڵاتییان، ناوەندە نێونەتەوەییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاو دەکرێتەوە و داوایان کردووە لەمەڕ بڕیاری ئێعدام کردنی زانیار و لوقمان مورادی ناڕەزایەتی دەرببڕن.
دەقی بەیاننامەی ئەو ١٤ زیندانییە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
خەڵکی بەشەرەفی ئێران، گیانی زانیار و لوقمان مورادی رزگار بکەن
هەر وەک ئاگادارن حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا دەیهەوێ دەست بداتە ئێعدام کردنی بەرینی زیندانیانی سیاسی و ئەمە لە خۆیدا ئاماژەیە بە دووپات بوونەوی ئێعدامەکانی دەیەی ٦٠ لە وڵاتی ئێران.
ئاگادار بووینەوە کە بەرپرسانی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی زیندانی \"گەوهەر دەشتی کەرەج\" ٢ کەس لە زیندانیانیان بە ناوەکانی \"زانیار و لوقمان مورادی\" بانگهێشت کردووە و ناوەکانیان پژڕاست کردۆتەوە، کە ئاشکرایە ئەم کارە بە بڕیاری راستەوخۆی رێبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئیران بە مەبەستی چاوترسێن کردن و سەرکوتی هاووڵاتییان لە بەرەبەری هەڵبژاردنە شانۆیی و نادێنۆکراتیەکەکان ئەنجام ئەدرێت.
زانیار و لوقمان بە چەندین جار بە هاوبەندییەکانیان راگەیاندووە کە لە ژێر ئەشکەنجەی دڕندانەدا و بە داڕشتنی سیناریۆی لەپێشدا داڕێژراو لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی کوردستانەوە ناچار بە دان پیدانانی ساختەی لەو چەشنە کراون و ئەو مەسەلەیەش بە تەواوەتی لەلایەن هاوبەندییەکانیانەوە پژڕاست کراوەتەوە و هەتا ئێستاش ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەیانەوە دیارە.
مادەی ٣٨ی یاسای بنەڕەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ئاشکرا باس لەوە دەکات، کە هەر چەشنە دانپێدانانێک لە رێگەی ئەشکەنجە و تەمێ کردنەوە قەدەغەیە، بەڵام ئاخۆ چ دەستێک لەپشت ئەو سیناریۆیەوە هەیە کە رۆڵەکانی ئەم وڵاتە بە \"کورد، بەلووچ، عەڕەب، ئازەری یان لوڕ\"ـەوە دەکەونە بەر تیغی ئەشکەنجە و بێ حورمەتی کردن.
ئایا عەداڵەت و هاوسەنگی کە دەسەڵاتدارانی تاران باسی لێوە دەکەن ئەوەیە کە کەسێکی بێ تاوان راپیچی بەندیخانە بکەن، مافی یاسایی و ئینسانییان کە بە روونی لە یاسای بنەڕەتیدا باسی لێکراوە، پێشێل بکەن؟ ئەوە چ عەداڵەتێکە کە سەرجەم بەها ئینسانی و ئەخلاقییە نێونەتەوەیییەکان لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە پشت گوێ دەخرێت؟
ئێمە واژۆکارانی ئەو بەیاننامەیە داوا لەسەرجەم هاووڵاتییان، ناوەندە نێونەتەوەییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لەمەڕ بڕیاری ئێعدام کردنی ئەو ٢ لاوە کوردە ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن و داوا لە دەسەلاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن کۆتایی بە ئەشکەنجە و ئێعدامی هاووڵاتییان بێنن.
واژۆکاران:
١- شاهرۆخ زەمانی
٢- رەسووڵ بوداغی
٣- خالید حەردانی
٤- ئەفشین ئۆسانلوو
٥- ئەفشین حەیرەتیان
٦- عەلی جەباری
٧- رەزا شەریفی بۆکانی
٨- ئەمیر محەممەد ئەمین خیزی بنازادە
٩- ساڵح کۆهەندڵ
١٠- محەمەد عەلی مەنسووری
١١- سەعید ماسووری
١٢- عەباس رادفەڕ
١٣- مستەفا ئەسکەندەری
١٤- کەریم مەعروف عەزیز