بەیاننامەی رێکخراوی یاری کورد بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی
21:29 - 19 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی یاری کورد لە بەرەبەری چلەی مردنی نیکمەرد تاهیری و حەسەن رەزەوی ٢ هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی ئایینی یاری، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا داوا لە هاووڵاتییانی یارسانی کراوە کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ بۆ جارێکی دیکە لەبەر دەم ئوستانداریی کرماشان کۆ دەبنەوە.
دەقی بەیاننامەکە:
خوشک و برایانی یارسانی
نزیک بە ٤٠ رۆژ بەسەر مردنی گورچووبڕی دوو لاوی یارسانی لە ئاگری نایەکسانی و نابەرابریدا تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هیچ پەرچەکردارێکی لە مەڕ داخوازیی رەوای هاووڵاتیانی یارسانی نەنواندووە.
بۆیە هاووڵاتییانی یارسانی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ بۆ جارێکی دیکە لەبەر دەم ئوستانداریی کرماشان کۆ دەبنەوە و هەر لەو پەیوەندییەدا خەڵکی شارەکانی سنە و ئیلام بۆ پشتیوانی لەهاووڵاتییانی یارسانی بڕیاریان داوە لە بەر دەم ئوستانداریی \"سنە\" و \"ئیلام\"دا کۆببنەوە. ئەوگەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری سنە و ئیلام بەڕێوە بچێت یان ئەگەریش بەڕێوەنەچێت، ئەم هەڵسووکەوتەیان بۆ ئێمە خەڵکی یارسان جێگەی شانازییە، لە راستیدا بەم حەرەکەتە ئاسۆیەکی روون لە پەیوەنییەکانی هاووڵاتییانی کوردا بەدی هاتووە و هاووڵاتییانی یارسانیش هیچ کات ئەم هاودەردییەی براکانیان لە یاد ناکەن.
لە رۆژانی رابردووشدا کۆمەڵێک لە خوێندکاران و نووسەرانی کورد لە شاری سنە و هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری ئیلام بۆ پشتیوانی لە هاووڵاتییانی یارسانی بەیاننامەکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا داوایان لە هاوولاتییانی ئەو ٢ شارە کردبوو کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ لەبەر دەم ئوستانداریی شاری سنە و ئیلامدا کۆببنەوە.
رێکەوتی ١٤ی جۆزەردان \"حەسەن رەزەوی\" لە هەمبەر سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە ئایینی یارسان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو دواتریش لە رێکەوتی ٢١ی جۆزەرداندا گیانی لەدەست دا.
دوابەدوای ئەم رووداوە نیکمەرد تاهیری خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان لە شوێن هەمان رووداو و بە ئامادە بوونی خەڵک و فیلم هەڵگر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
دوابەدوای ئەم رووداوانە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان هاووڵاتییانی کورد لە کرماشان سەبارەت بە سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە پەیڕەوانی کوردی یارسانی، خۆپیشاندانێکی بەرینیان لەبەر دەم ئوستانداریی کرماشان بەڕێوە برد.