بەیاننامە/ پێش بە روودانی كارەساتی مرۆیی لەشاری كوبانی بگرن
16:35 - 30 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: ناوەندێكی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لەكوردستانی ئێران خوازیاری رێگری لە سەرهەڵدانی كارەساتی مرۆیی لە شاری كوبانی ( عین العرب)ی كوردستانی سووریا بوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شاری كوردنشینی كۆبانی كە ناوەندی ناوچەیەكی خودموختار لە كوردستانی سووریایە، لەماوەی چەند حەفتەی رابردوودا لەگەڵ هێرشی چەکدارانی \"داعش\" و گەمارۆدانی شارەكە بەرەوڕوو بۆتەوە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ئەو شارە، خوزایاری هەوڵی جیدی حیزب و رێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەرگریی و داڵدەدانی دانیشتوانی كوبانی بووە.
لەبەشێكی بەیانییەكەدا هاتووە، \" داعش\" دوابەدوای بە دەستەوە گرتنی كونترۆڵی شاری موسل لەعێراق، لەحاڵی حازردا ئەو گرووپە ئیسلامییە رادیكاڵە بە بەدەستەوە گرتنی چەك و چۆڵی قورس لە سێلاوە شاری كوبانی لە سووریەی گەمارۆ داوە و دانیشتوانی ناوچەكەی لەگەڵ كەمیی خۆراك و دەوا و دەرمان بەرەوڕوو كردۆتەوە.
ئەو رێكخراوە مافی مرۆڤییە رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشی داعشدا ئەگەری ئەوەیە هەیە كە شاری كوبانی بكەوێتە دەستی ئەو گرووپە و روودانی كارەساتی مرۆیی بەدوو لەچاوەڕوانی نییە.
ئەو رێكخراوەیە داوای لە خەڵكانی كوردی بەشەكانی دیكەی كوردستان كردووە، ناوەندی یارمەتی و كەمپەین بە مەبەستی كۆكردنەوە خۆراك و دەرمان وەرێبخەن و هەوڵەكانیان بە مەبەستی رزگار كردنی خەڵكی كۆبانی چڕتر بكەنەوە.
لە بەیانییەكەدا هاتووە، پێویستە شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەهەمبەر ئەو كارەساتەدا بێدەنگی هەڵنەبژێرێو بە مەبەستی رزگار كردنی خەڵكی بێتاوان دەنگ هەڵببڕێ.
لەئەنجامی گەماڕۆدانی شاری كوبانی لەكوردستانی سووریا، هاووڵاتییانی كورد لەگەڵ كەمیی خۆراك، ئاو، برق و دەوا و دەرمان بەرەوڕوو بوونەتەوە.