بەڵگەیەكەی مێژوویی لەمەڕ دانی بڕیاری قەڵاچۆی كوردان لە توركیە
16:42 - 27 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ئارشیڤی رۆژنامەی \"جمهوریت\"ی توركیە بەڵگەیەك خراوەتە روو كە تێیدا ئاماژە بە دانی بڕیاری كوشتاری كوردان لەلایەن حكوومەتی ئەو وڵاتەوە كراوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی \"نەتەوە\"، رێكەوتی 30ی مارسی 1925ی زایینی (10ی خاكەلێوەی 1304ی هەتاوی) و بە بڕیاری حكوومەتی ئەوكاتی توركیە رۆژنامەی \"جمهوریت\" دەستی دایە بڵاوكردنەوەی هەواڵێك بە ناوەرۆكی ئەوەی كە كوردان \"تیرۆریست\"ن و دەبێ لەناو بچن.
لەو ژمارەیەی رۆژنامەی \"جمهوریت\"دا، وێنەی شەڕڤانێكی ئەرتشی ئەو وڵاتە چاپ كراوە كەلە نزیكیی كێوی ئارارات لە حاڵی هێرش بۆ سەر شوێنی ژیانی كوردانە.
رێكەوتی هەژدەیەمی هەمان ساڵیش ئەم رۆژنامەیە هەواڵێكی چاپ و بڵاو كردەوە كە پێوەندی بە ئەنجامی شەڕ و پیرۆزیی حكوومەت و كوژرانی شۆڕشگێڕانی كوردەوە هەیە.