بەکوشت چوونی ٣٠ سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچەی پیرانشار

15:03 - 1 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری پیرانشار لە سەر رێگەی کاسبکاران، بەکووشت چوونی ٣٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی هەینی ٣٠ی پووشپەڕ، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان ٣٠ سەر ئەسپی کاسبکاران لە شاری پیرانشار بە کوشت چوون.

ئەو ڕووداوە لە شوێنێک بە ناوی \"قەمتەرە\" سەر بە شاری پیرانشار ڕوویداوە.
بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بوو بە هۆی بە کوشت چوونی ٣٠ سەر ئەسپی کاسبکاران.

هەر لەو پەیوەندیەدا، ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ پووشپەڕ، بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە پاسگای \"دووپەزە\" لە گوندی بێوران،بوو بە هۆی کوژرانی ٢٤ ئەسپی کاسبکارانی کورد و دەستگرتن بە سەر شتومەکی ئەو کاسبکارانەدا.

ئەو ڕووداوە لە شوێنێک بە ناوی\"قانگە بەرد\" لە پشت \"بەردەپان\" ڕووی داوە و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی دەستیان گرتووە بە سەر کەلوپەلی کاسبکاران.