بەڕێوەچوونی كۆڕێكی ئەدەبی لەشاری بۆكان
15:07 - 8 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: ئەنجومەنی ئەدەبی بۆكان ئێوارێشێعرێكی بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەدیبان، نووسەر و شاعیران شارەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٦ی خەرمانانی ٩٣ی هەتاوی ئەو كۆڕە شێعرە بەڕێوە چووە و سەرەتا بە بۆنەی كارەساتی شنگاڵ بەشداران یەك خولەك بێدەنگیان راگەیاندووە.
ئەنوەر عەرەب بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆكان بە بۆنەی بیستەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنە چەند وتەیەكی پێشكەش كردووە و داخ و پەژارەی خۆشی بۆ لێقەوماوانی شنگاڵ دەربڕیوە.
دواتر چەند بەشدار بوو لەسەر گرینگی ئەنجومەنی ئەدەبی و بەڕێوەبردنی كۆڕی لەو چەشنە قسەیان كردووە.
بەپێی بانگەوازی پێشووی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆكان نزیك بە ٧٥ بەرهەمی ئەدەبی و شێعری بۆ بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنەكە نێردرابوو و لەكۆی ئەو بەرهەمانە رێگە درا كە ٣٧ شاعیر بەرهەمەكانی خۆیان پێشكەش بە بەشدار بوان بكەن.
قاسم موئەیید زادە (هەڵۆ)، سەعید نەجاری (ئاسۆ)، شێرزاد رۆستەم دووست، جەعفەر حەسەن زادە، فەریدە تورابی، قاسم تاباك، فرووغ عادڵی، ئەنوەر عەرەب، ئەمین گەردیگلانی، زێنەب دیورەخش، رووناك ئابدار، یووسف ئیسماعیلی ...، ناوی بەشێك لەو شاعیرانەن كە بەرهەمەكانی خۆیان لەو كۆڕەدا پێشكەش كردووە.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەدرێژەی راپۆرتەكەیەدا رایگەیاند، لەبڕگەیەكی دیكەی كۆڕەكەدا محەممەد ئەحمەدیان و یوونس ئەحمەدزادە چەند پارچە مۆسیقایەكیان ژەنی و دواتر ئەنجومەنی ئەدەبی بۆكان خەڵاتی پێشكەش بە شاعیرانی بەشدار بوو لە كۆڕەكەدا كرد.
ئەنجومەنی ئەدەبی بۆكان ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لەلایەن ژمارەیەك شاعیر و نووسەری كوردەوە دامەزراوە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژی هەینی رێكەوتی ٧ی خەرمانان لەشاری جوانڕۆ سیمینارێك لەژێر ناوی \" كورد و پرسی ئامادە بوونی لەمێژوودا \" بەڕێوە چووە.
ئەو سیمینارە لەلایەن رێكخراوی \"چرای هزری جوانڕۆ\" و بە ئامادە بوونی دوكتور ئیسماعیل مەحموودی و ژمارەیەك شارەزای بواری مێژوو وەكوو پێكهێنەرانی ئەندامانی لێژنەی زانستی بەڕێوە چووە.