بەڕێوەچوونی کۆڕە شێعرێک لەشاری مەریوان+وێنە

13:32 - 25 سەرماوەز 2714
ئاژانسی كوردپا: ئەنجومەنە زانستیی زانكۆی پەیام‌نووری مەریوان كۆڕە شێعرێكی لەژێر ناوی\" نیشتمانێك لە منا پیاسە ئەكات\" بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٤ی سەرماوەز ساڵۆنی گشتیی زانكۆی پەیام نووری مەریوان میوانداریەتیی خوێندكاران و ژمارەیەك لە شاعیر و كەسایەتییە ئەدەبییەكانی كرد.

لەو كۆڕە شێعریەدا چەندین كەس لە شاعیران و چیرۆك نووسانی شاری مەریوان و ژمارەیەك خوێندكاری زانكۆی پەیام نووریش بابەت و دەقی ئەدەبیان پێشكەش كردووە.

شاعیرانی وەكوو، شەوبا رەحیمی، رەئووف جیهانی، عەتا وەلەدی، ئارام فەتحی، فرووزان بابایی نژاد، دارا ئازاد مەنێش، لوقمان قادری، ئەبووبەكر راوەند، بەهارە ئەكبەری، نەرگس مستەفایی، بەختیار قادری، ژیلا ئەسپەرا، غەزاڵ كەریمی، ناجی تازیك، سۆران راوش، شۆخان هورموزی، سروە وەتەندووست و ژیلا محەمەدی شێعر و پەخشانیان پێشكەش كردووە.

هەواڵنێری كوردپا لەشاری مەریوانەوە رایگەیاند، بەشێك لەو شیعر، پەخشان و چیرۆكانەی كە لەم كۆڕەدا خوێندراونەتەوە بە بۆنەی كارەساتەكانی شنگاڵ و \"كۆبانێ\"‌وە بوون.

كۆڕی شێعری \" نیشتمانێك لە منا پێاسە ئەكات\" پێشكەش بە شەهیدانی كۆبانێ‌ و شنگاڵ كراوە.

\"23636.jpg\"

\"23638.jpg\"

\"23635.jpg\"

\"23639.jpg\"

\"23640.jpg\"