بەڕێوەچوونی کۆڕێکی رەخنەیی لە بەرهەمی چرۆکنوسێکی کورد لە کرماشان + وێـــنە

20:58 - 5 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بە ئامادە بوونی رێژەیەکی بەرچاو لە بەردەنگان و ئۆگرانی ئەدەبیاتی کوردی کۆڕێکی رەخنەیی لە بەرهەمی چیرۆکنووسی کورد \"نەسرین باباخانی\" بەڕێوەچوو.

ماڵپەڕی \"ژیار کورد\" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٣ی گوڵان بە سەرپەرستیی \"ئەردەشیر مووسەوی، مەنوچێهر دێوبەند، شارام میرزایی، پژمان شەربەتی، ئەفشین کەریمیان نەسەب\" کۆڕێکی رەخنەیی لەسەر بەرهەمی چیرۆکنووسی کورد \" نەسرین باباخانی\" لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو.

لەو کۆڕە رەخنەییەدا، هەر یەک لە موحسین مەلەکی، سۆما ئەمینی، ئیبراهیم بەشیری رەخنەکانی خۆیان لەسەر بەرهەمی \"مشتێ خۆشی\" بەشیوەی وتار و زارەکی ئاراستەی ئەو بەرهەمە و نووسەرەکەی کرد.

لە کۆتایی ئەو کۆڕەدا خەڵاتێکی تایبەتی بە نیشانەی رێز گرتن لە زەحمەت و تێکۆشانی ئەدەبیی نەسرین باباخانی وەک ژنە چیرۆکنووسی کورد لەلایەن ساید قاسم ئەرژەنگ و فەرهاد عێزەتی‌زادە پێشکەش بەناوبراو کرا.

ئەو کۆڕە هەموو مانگێک لەلایەن کۆمەڵێک لە دلسۆزان و ئۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردییەوەلە شاری کرماشان بەمەبەستی شڕۆڤە و لێکدانەوەی بەرهەمی نووسەرانی کورد بەڕێوە دەچێت.

نەسرین باباخانی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە شاری کرماشان لە دایک بووە و ساڵی ١٣٨٤ لە زانستگەی \"ئازاد\"ی شاری بروجێرد بڕوانامەی زمانناسیی ئەدەبیاتی ئینگلیزی وەرگرتووە و ساڵی ١٣٩٠ کارناسیی باڵای لەو رشتەیەدا لە زانکۆی تەورێز وەرگرتووە.

ئەو ژنە نووسەرە لە ساڵی ١٣٨٥ـەوە وەک ئەندامی فەرمیی ئەنجومەنی ژیار لە شاری کرماشان وەگیراوە و لەو ئەنجومەنەدا دەست بەکاری چیرۆکنووسی کردووە.

ناوبراو کۆمەڵەچیرۆکئ \"مشتێ خۆشی\" لە ساڵی ١٣٨٩دا چاپ و بلاو کردووە و دواتریش لە ساڵی ١٣٩١دا کتێبی \"وارسیان ئوردەک\"لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕان کرد و لە ماڵپەڕی \"شەفەق\" بڵاوی کردەوە.
\"12233.jpg\"


\"12234.jpg\"


\"12235.jpg\"


\"12236.jpg\"


\"12237.jpg\"


\"12238.jpg\"


\"12239.jpg\"