بەڕێوەچوونی ٢ کۆڕی فەرهەنگی - ئەدەبی لە مەریوان و هەولێر
14:53 - 6 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ناوهندی فەرهەنگی - هونەریی ڤهژین لە شاری مەریوان، کۆڕێکی ئەدەبی لهمهڕ پێناسهو لێکدانهوهی شێعری ئهمڕۆی کوردی، رێک دەخات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: کۆمیتەی ئەدەبیی ناوەندی ڤەژین رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی پووشپەڕ بەبەشداریی کۆمەڵێک لە شاعیرانی کورد چەند پانێلێک سەبارەت بە پێناسە و لێکدانەوەی شێعری ئەمڕۆی کوردی لە بنکەی سەرەکیی ئەو ناوەندە بەڕێوە دەبات.
ئەو کۆرە ئەدەبیە کاتژمێر ٥ی ئێوارێی رۆژی شەممە بە بەشداری ساڵح سووزەنی شاعیری کوردی خەڵکی شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.
لەلایەکی دیکەوەو لە هەمان رۆژدا یەکیەتیی نووسەرانی کورد - لقی هەولێر لە بنکەی سەرەکیی ئەو یەکیەتییە کۆڕێک بۆ دوکتور \"هاشم ئەحمەدزادە\" نووسەری کوردی خەڵکی رۆژهەڵات رێک دەخات.
ئەو کٶرە ئەدەبییە رۆژی شەممە رکەوتی ٨ی پووشپەڕ کاتژمێر ٦ سەر لەئێوارێ لەلایەن \"بەڕێوەبەرایەتیی چالاکی وێژەیی – هەولێر\"ـەوە بەناونیشانی \"رۆمان، ناسیۆنالیزم و مۆدێرنیتە\" بەڕێوە دەچێت.
بەرێوەبەرایەتیی چالاکی وێژەی هەولێر داوای لە سەرجەم شاعیران و نووسەرانی کورد کردووە بە بەشداربوونیان زیاتر ئەو کۆڕە ئەدەبییە پڕ نێوەرۆک بکەن.