بەڕێوەچوونی کۆڕی رێزلێنان لە مامۆستایان و فێرخوازانی زمانی کوردی لە بانە

14:58 - 1 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆرێکی ڕیزلێنان لە شارەدێی ئارمردەی شاری بانە لە مامۆستایان و قۆتابیان زمانی کوردی بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ خەرمانان، کۆرێکی ڕێزلێنان لە مامۆستایان و قوتابیانی فێرخوازی زمانی کورد لە شارەدێی ئارمردەی شاری بانە بەڕێوەچوو.

ئەو کۆڕە فێرخوازە لە لایەن\"ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتی نۆژین\" شاری بانە بەڕێوەچوو.

مامۆستای زمانی کوردی که‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نۆژینه‌ به‌ ناوی دانیالی ڕه‌حمانی ئه‌رکی وانه‌ وتنه‌وه‌ی ڕێنووسی کوردی له‌ ئه‌ستۆ بوو.

سه‌رجه‌م چل قوتابی ڕێزنامه‌ و بڕوانامه‌ی زمانی کوردیان وه‌رگرت.

ئه‌و کۆڕه‌ به‌ سروود و شێعر و هه‌ڵپه‌ڕکێ ڕازابۆوه‌.