بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ژینۆسایدی گەلی کورد لەشاری قەڵادزێ

15:52 - 31 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لەلایەن کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی و سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، کۆنفڕانسی ژینۆسایدی نەتەوەی بەڕءوەچوو.

لە سەرەتای ئە کۆنفڕانسە شانۆیەک کە لەلایەن مامۆستا \"محەممەد\"ـەوە سەبارت بە ژینۆسایدی نەتەوەی کورد لەسەر ئاستی هەر چوا بەشی کوردستان ئامادە کرابوو، پێشکەش بە بەشدارانی کۆنفڕانس کرا.

دواتر عەبدولرەحمان بەڕبەڕێ یەکێک لە بەڕێوە بەرانی ئەو کۆنفڕانسە باسی لەوە کرد، كورد لەسەر بنەماكانی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی كە لانكە و سەرچاوەی شارستانیەت بووە، هێرش كردن و داگیركردنی خاكی نەتەوەكانی‌تر و قڕكردنی ژن و منداڵی بەكارێكی ناشیاو داناوە، بەڵام هەر دوای لەناو چونی ئێمپراتۆریەتی كورد، نەتەوەکانی دیکە بە ئامانجی سڕێنەوەی نەتەوەی کورد هێرشیان کردۆتە سەر کوردستان و تەواوی شارستانیەتی كوردیشیان لە ناو بردوە و كە هەر ئێستاش ئاسەوارەكانی دیار و بەرچاوە.

لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدامی لاوانی کورد و کوشتنی کۆڵبەران، لەڕۆژ ئاوای کوردستان کوژرانی هەزاران ژن و منداڵ لە ساڵی ١٩٦٣ لەلایەن رژێمی بەعسی سوریەوە، لەباكوری کوردستان رووداوی رۆبۆسكی و لە باشوری كوردستانیش کوژرانی ٢٠٠ هەتا ٣٠٠ هەزار مرۆڤی بێ‌تاوان هەموو ئاماژە بە ژینۆسایدی نەتەوەی کورد بەدەستی داگیرکەرانی کوردستان دەکەن.

بەڵام هەتا ئێستاش وڵاتان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئەم کیشەیە بێ دەنگی نواندووە، بۆیە پێویستە ئەو رووداوانە لە جیهانی دەرەوە وەک ژینۆسایدی نەتەوەی کورد بەفەرمی بناسرێت.

دواتریش لە بڕگەکانی دیکەی ئەو کۆنفڕانسەدا زۆربەی بەشداران را و سەرنجی خۆیان لەسەر ئەو کۆنفڕانسە خستەڕوو و هەر کەسیش لە روانگەی خۆیانەوە کوشتوبڕی نەتەوەی کوردیان وەک ژینۆساید لە قەڵەم دا.
\"12804.jpg\"

\"12806.jpg\"

\"12803.jpg\"

\"12805.jpg\"

\"12802.jpg\"